كرۆرۆنا كۆتایی دێت، نەخۆشی تەكنەلۆژیا كۆتایی نایەت

ليست هناك تعليقات

دێرین عزەدین
-
گەورەترین كێشەی تەكنەلۆژیا ئەوەیە لەوشوێنە ڕاستییە دورت ئەخاتەوە كەئەبێت تیایدا خۆشبەخت بیت و بۆشوێنێكی ترت ئەنێرێت.

‏تەكنەلۆژیا پەیوەندی یە رۆحیەكانی گۆڕی بۆ پەیوەندی بێ هەست و بێ گیان، ئەو شوێنەی ئەبێت تیایدا خۆشبەخت بین، هەریەكەمان لەشوێنێكی ترین
تەكنەلۆژیا لەپاڵ هەزاران سود سەدان زیانیشی بە مژدە بۆ مرۆڤایەتی پێیە!
بۆ نمونە:زیانە بیناییەكان،فشاری دەروونی!
لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا مرۆڤی ئەمڕۆ بە تەواوی و وەك پێویستییەكی ڕۆژانە خوی بە ئینتەرنێتەوە گرتووە، ئامێری وایفای وەكو خوێنی دەمار لە هەموو شوێن و جێگەكی ماڵ و دەرەوە هەیە.

لەم سەردەمەدا تەكنەلۆژیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەشێوەیەكی گشتگییر زۆرینەی جومگەكانی كۆمەڵگایان لە هەرێمی كوردستان و بەگشتیی جیهانیش گرتووە، هەركەسێك دەتوانێت تەنها بە سێرچێك هەرچییەكی بوێ بەدەستیبهێنێت، ئەم كراوەییەش لە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، چەندین كاریگەریی ئەرێنی و نەرێنیی بەسەر بەكارهێنەرانییەوە جێهێشتووە.

ئەگەر سەیرێكی ڕابردوو بكەین دەبینین تاكەكان بەشێوەیەكی سادە لەچوارچێوەی خێزاندا كاروبارەكانی خۆیان ڕادەپەڕاند، بەڵام ئێستا تەكنەلۆژیا هاتووەتە ناو ژیانی تاكەكان و ڕۆڵیشی لە دابڕانی تاكەكان و زیادبوونی كێشە كۆمەڵایەتیی و خێزانییەكاندا بینیوە.

خێزانێك ئەچنە سەیران و هەركەس مۆبایلەكەی دەرهێناوە چات لەگەڵ كەسێكی تردا ئەكات لەشوێنێكی ترو تەنیا بەجەستە لەسەیرانن لەكاتێكدا ئەبوو پێكەوە خۆشبەخت بن و مۆبایلەكانیان دابخەن و پێبكەنن نەك لەبەر خاتری ڕەسمەكەی فەیسبوك !

تەكنەلۆژیا مرۆڤ لەجوانیەكانی حەقیقەت دور ئەخاتەوەو فڕێی ئەداتە نێو زەریای خەیاڵەوە بۆ پەلە قاژەكردن.

تەكنەلۆژیا بەشێوەیەك كاری لەسەر بەكارهێنەرانی كردووە، كە تاكەكانی تووشی گۆشەگیریی كردوە، ئێستا لەبری ئەوەی تاكەكان ئامێرەكانی تەكنەلۆژیا بەكاربهێنن ئامێرەكانی تەكنەلۆژیا ئەوان بەكاردەهێنن.
ئەگەر لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا سەیرێكی شێوازی ژیان كردنی تاكی ئەم كۆمەڵگایە بكەین دەبینین كە هەردەم ملیان خوارە و سەریان شۆڕ كردۆتەوە بە دیار موبایلەكانیانە و وە هەر تاكێك كاتێ كە موبایل بەكار دێنێت حەزدەكات بە تەنها بێت، واتە ئەمە ئەوە ڕون ئەكاتەوە كە یەك گرتن و دانیشتنی بە كۆمەڵ كەم بۆتەوە.

پەرەپێدانی تۆڕە كۆمەڵایەتێكان و بڵاو كردنەوەی بە شێوەیەكی زۆر بەرچاو لە ناو خەڵكیدا جێی مەترسیە، چونكە وا دەكات خەڵكی زیاتر دوور بكەونەوە لە یەكتر نەوەك نزیك بنەوە واتە ناوەكەی بە پێچەوانەی خۆیەوەیەتی ئەبوایە ناو بنرایە تۆڕە تاكە كەسێكان نەوەك كۆمەڵایەتێكان بۆیە گەنج لە بەكار هێنانی تەكنەلۆژیا هەموو توانا و هێزی خۆی بە كار دێنێت و لە بەرامبەرا بێ ئیرادە دەبێت لەبەردەم دەسەڵات و سیستەما و بێ هەڵوێست دەبێت لە كاتی بینینی دەیان كۆمەڵكوژی و نەمانی مانای ژیان كە بە هۆیەوە دوركەوتنەتەوە لە یەكتر لەبەر ئەم هۆكارانە و چەندین هۆكاری تریش.

مرۆڤ ئاگای لەخۆی نەبێت هەموو ئەو ساتە جوانانەی لەدەست ئەچێت كەلەژیانیدا پێویستە تامی ژیانی تێدا بكات، هەموو ئەو شوێنە جوانانەی لەدەست ئەچێت ئەبێت تێیدا بژی و بەخەیاڵ لەشوێنێكی ترە.

پێویستە كە فلتەری خێزانیی و یاسایی لە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دابنرێت و ئەو كەسانەی كە تەمەنیان لەخوار ١٨ ساڵەوەیە فلتەری خێزانیی دابنرێت، هەروەها فلتەری یاساییش هەبێت بۆ ئەو پێگە و ناونیشانەی كە بڵاوكراوەكانیان زیان بە كۆمەڵگا دەگەیەنێت بۆ ئەوەی بتواندرێت بەپێی بڵاوكراوەكانیان لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكرێت..
كەواتا ئەو شوێنەی كەئەتوانیت تێیدا بژیت، خۆشبەخت بە، مەیگۆڕەوە بەخەیاڵ مۆبایلەكەت بكوژێنەرەوە. 
پێویستە خۆت چێژ لەژیان وەربگریت، زانینی ئەوانی تر بەو خۆشبەختیەی تۆ
بەو جوانییەی ئەتەوێ كەتامت لێنەكرد ، هیچ لەعومری بەهەدەرچوی تۆ ناگۆڕێت!

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif