دوو پەرلەمانتاری عێراق: ئێوە بەردەوامبن و ئێمەش لە بەغداد بەردوام دەبین

ليست هناك تعليقات


دكتۆر غالب محمد و سەركەوت شەمسەدین، پەرلەمانتارانی كورد لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆیان ڕوویان كردۆتە هاوڵاتیان و دەڵێن: ئێوە لە كوردستان بەردوام بن ، ئێمەش لە بەغداد بەردوام دەبین و دەڵێن ” كوا ٤٠٠ ملیار دینارەكەی فەرمانبەرانی هەرێم ”

دەقی نوسینی هەردوو پەرلەمانتاری عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان بەدواداچون بۆ ٤٠٠ ملیارەکە دەكات ...

دوای ئەوەی ئێمە وەک دوو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە فەرمی دەستەی نەزاهەی عێراقمان راسپارد بە لێکۆڵینەوە لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی نیسانی ۲٠۲٠ بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێم بە بێ هیچ بنەمایەکی یاسایە لەبری پێدانی موچە، لە وپارەیە قەرزی کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرانی لێداوەتەوە، کە ئەمەش نایاساییە.

ئەمرۆش نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پەیوەندیان پێوەکردین ، پرسیاری ئەوەیان كرد ،ئایا ئێوە دوای لێكۆڵینەوەتان كردوە بۆ ٤٠٠ ملیارەكە ؟ ئایا راستە ؟ ئێمەش وەڵامان دایەوە كە راستە و ٤٠٠ ملیارەكە كە لە بەغداد هاتوە نەدراوە بە موچەی فەرمانبەران لە هەرێم ، لە كۆتایدا ئەوانیش دەیانەوێ بەدواداچون بۆ ئەو پرسە بکەن ووە جێگەی سەرسورمانیان بوو کە چۆن دەکرێت پارەی موچە بۆ دانەوەی قەرز بەکاربهێنرێت...

ئێمە بەردەوام ئەبین تا بەرپرسانی هەرێم بخرێنە ژێر لێکۆڵینەو و رێگەنەدرێت موچەی فەرمانبەران بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیاکان بەکاربهێنرێت.

سەرکەوت شەمسەدین
غالب محمد عەلی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif