كەمی ڤیتامین دی دەبێتە هۆی چی ؟ نیشانەكانی چین؟

ليست هناك تعليقات


هۆکاری زوو توشبوون بە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان و زوو ساڕێژنەبوونی برین بەهۆی کەمبوونەوەی ڤیتامین (دی) یە لە جەستەدا.

تەندروستیی گشتی لە ئینگلتەرا و دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستیی نیشتمانی لە بەریتانیا هانی خەڵکیدەدەن رۆژانە بڕی ١٠ مایکرۆگرام ئەو خواردنانە بخۆن کە ڤیتامین دی تێدایە، بە مەبەستی بەهێزبوونی سیستمی بەرگریی لەش و بە دوربوون لە نەخۆشییە درمەکان.

ڕۆژنامەی زەسەنی بەریتانی ئاماژەی بە کۆمەڵێک نیشانە کردووە لە جەستەدا کە دەریدەخەن ڤیتامین دی کەمە:

١. بوونی ئازار لە بەشە جیاوازەکانی جەستە بەبێ بوونی هۆکارێکی دیاریکراو

٢. هەستکردن بە خوارنی قورگ و کۆکە هۆکارەکەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەیە کە نیشانەیەکی کەمبوونەوەی ئەو ڤیتامینەیە لە جەستەدا.

٣. فشەڵبوونی ماسولکەکان و زوو شکاندنی ئێسک، ئەمەش مانای کەمبوونی ئەم ڤیتامینە لە خوێندا.

٤. ماندوێتی بەردەوام بەبێ ئەنجامدانی کاری قورس

٥. خەمۆکی زیاتر لە کەسانی بەساڵاچوودا روودەدات، لەگەڵ هەستکردن بە گۆشەگیری و بێزاری.

٦. درەنگ ساڕێژبوونی برین و شوێنی سوتاوی و پەڵەی شینبووەوە

٧. ئازار ماسولکە و ئێسکەکان، بەتایبەت ئەگەر دوای ماوەیەکی زۆر بەسەر وەرزشکردندا تێپەڕبووبێت، بەڵام هەر ئازارەکەت مابێت، یان لەدوای هەستان لەسەر کورسی ئەو جۆرە ئازارەت بۆ دروست بێت.

٨. هەڵوەرین و تەنکبوونی قژ و گرفتەکانی پێست



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif