ئاسۆ عبدلتیف
-
ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌رده‌مێكی تازه‌ی دنیای مۆدێرنێته و ململانێ جیهانییه‌كانی سه‌رمایه‌داریی و پراگماتیزمی بازاڕی نه‌وته، نه كۆتایی دێت و نه پێویستی به‌وه‌ش هه‌یه گوێ بۆ وه‌عزو ئیرشاد و شیكاریی نازانستی و سیاسی بگیرێت له‌م كاته‌دا.
ئه‌م سه‌رده‌مه هاوكێشه‌یه‌كی تولانی تاقه‌تپڕووكێنه و خۆی له چه‌ندین به‌رگ و گهڤهریی سه‌رمایه و بازاڕ و بیزنسی ماركه‌كانی ڤاكسین و چاره‌سه‌ره‌كان، ئاڵاندووه و شه‌پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌می نییه وابزانین كۆتایی دێت له مێژوویهكدا، هه‌موومان مێژووی كۆنی نه‌خۆشی و په‌تای ئیبۆلامان له ئه‌فریقا له بیره كه چۆن سه‌دان ڤاكسینی بۆ دۆزراوه‌ته‌وه و بازرگانی ره‌شی پێوه ده‌كرێت و هێشتا خه‌ڵكانێك به‌م ده‌رده‌وه ده‌ناڵێنن و ڤاكسینی حه‌قیقی نازانن چییه و چۆنه، ده‌بێت خۆمان له‌گه‌ڵ ریتمی نوێی رێنماییه ستاندارده‌كان رابهێنین و چیتر واز له وه‌عز و ئامۆژگاریی و قسه‌ی ساردی سۆسیالمیدیا و تانهدانهكان و بزوواندنی جه‌ماوه‌ر بهێنین كه ئه‌و وای وت و ئه‌میش ئه‌مه‌ی وت.
چونكه به ته‌نها مێشكمان پڕ نه‌بووه له ترس و فۆبیای ڤایرۆس وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی كوشنده و سامناك، هه‌موو شتێك له گێژه‌نه خه‌ریكه ده‌رده‌چێت، شێوه‌یه‌كی تازه و ژیانێكی پڕ له قه‌هر و دڵڕه‌قی بۆ دروستكردووین، كه ده‌بێت هه‌ڵبكه‌ین له‌گه‌ڵیدا و راهێنانی رۆحی و مه‌عنه‌ویی بۆ بكه‌ین تا به ده‌نگه ده‌نگ و ژاوه ژاوهكهی نه‌مرین، به‌ده‌ر له‌و شرۆڤه و دونیا بینییه‌ی پێیوایه پیلانی رێكخراوه و چه‌كی بایۆلۆژییه به‌ده‌ست زلهێزانه‌وه، كه ئه‌مه ئه‌گه‌رێكه و چین وه‌ك سیستمێكی سه‌رمایه‌داریی گه‌وره ده‌بێت وه‌ڵامی هه‌بێت بۆی و ده‌یان وڵات ئێستا له‌و به‌ره‌یه‌ن كه ده‌بێت چین یان قه‌ره‌بووی جیهان بكاته‌وه، یان راستییه‌كان وه‌ك خۆی ئاشكرا بكات، بۆ نمونه: بۆچی ئه‌م ڤایرۆسه له ووهانه‌وه ده‌گاته دوورترین كیشوه‌ری گۆی زه‌ویی وه‌لێ تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته په‌كینی پایته‌ختی سووری كۆمۆنیستی!
تره‌مپ به بڕیارێك ئاپڵیكهیشنی گووگڵ و چه‌ندین پرۆگرام و ئاپی له‌به‌ر خاتری كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی قه‌ده‌غه كرد له كۆمپانیای مۆبایلی هواویی چینی، وه‌لێ چین به یه‌ك ڤایرۆس هه‌موو جیهانی له ئه‌مریكا قه‌ده‌غه و كه‌ره‌نتین كرد و زیانی گه‌وره‌ی به كۆمپانیاكانی گه‌یاند؟ ئه‌مانه پرسیاری گه‌وره‌ن و ده‌بێت وه‌ڵاممان ده‌ست بكه‌وێت.
هه‌ر به راستی "كۆرۆنا" تایتڵه بۆ سه‌رده‌مێكی تاریك و نووته‌كی مرۆڤایه‌تی و ئه‌وه‌ی ئێستا له جیهان ده‌گوزه‌رێت جیاوازه له‌و جیهانه‌ی پێش كۆرۆنا، چین و ئه‌مریكا ناتوانن تا سه‌ر ئه‌م گه‌مه‌یه درێژه‌پێبده‌ن و خه‌ڵكی چیرۆكی مه‌رگی خۆیان بنووسنه‌وه.
له كوردستانیش ده‌بێت ئیتر له‌و دۆخه تێبگه‌ین و ئه‌وه‌نده ئیمان له‌ق و لاواز نه‌بین به‌رانبه‌ر به‌و رێكاره ته‌ندروستیانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم پیاده‌ی ده‌كات، چونكه مه‌رگ كۆتایی كاروانه‌كه‌یه، چیرۆكی مه‌رگ هی ئه‌وه نییه مرۆڤ وه‌ك ته‌نز و سووكایه‌تی سه‌یری بكات و به سیاسیی بكات.
مه‌ترسی كۆرۆنا ئه‌گه‌رێكی له‌پێشه و ناكرێت تێكه‌ڵ بكرێت به میزاجی شه‌خسی و ململانێ حیزبیه‌كان و ببه‌سترێته‌وه به پرسی خۆپیشاندان و شتی له‌م بابه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌م پێوانهگهرییه رهشۆكه ده‌كات و تای ته‌رازووه‌كان به كۆرۆنا و خۆپیشاندان و بێ مووچه‌یی هاوسه‌نگ ده‌كات و لای وایه حكومه‌ت ئیحراج ده‌كات و خۆی لێبووه‌ته پاڵه‌وانی ئۆپۆزیسیۆنێكی حه‌قیقی به مووچه‌یه‌كی موفتی خانه‌نشینییه‌وه، یه‌ك تۆز قووڵایی فیكریی و لۆژیكی به‌خه‌رج نه‌داوه و كه‌وتووه‌ته هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه بۆ هه‌موو ته‌مه‌نی، ته‌نانه‌ت حه‌ق نییه ئه‌و حیزبانه‌ی تۆزێك مه‌یلی خهڵكگهرایی و ئۆپۆزیسیۆنبوونیان تێدا ماوه، بهێڵن ئه‌م جۆره له وه‌عزی بێ‌مانا له‌لایه‌ن كادره باڵاكانیانهوه بڵاو بكرێته‌وه‌و په‌خش بن.
دواجار كۆرۆنا وێنایه‌كی حه‌قیقی له نیگه‌رانی مرۆڤ و باڵكێشێك له مه‌رگ و شووناسێك له كۆتایی گه‌ردوونمان نیشان ده‌دات كه جیهانییه و دیارده و ده‌ركه‌وت و وهبایهكه، زۆر پرسی سیاسی و ئابووریی جیهان و گه‌لانی تووشی شۆك كردووه، كه هه‌ر ده‌بوو ئه‌م وه‌رچه‌رخانه روو بدات و مرۆڤایه‌تی و گه‌ردوون و زانست و ته‌واوی رێگه‌چاره‌كان بخرێنه به‌رده‌م نه‌شته‌ری گومان و پرسیاری ئه‌به‌دیی قووڵ، كاتێك مرۆڤ ئیتر له‌به‌رده‌م سیستمی سه‌رمایه‌داری و نیولیبراڵیزمی جیهانی و توویتهكاندا به‌چۆكدا ده‌هات و خه‌ریك بوو وه‌ك مرۆڤ سیماكانی مرۆڤبوون و تۆلێرانس و هیومانیزمی له خۆیدا ده‌كوشت و به‌ره‌و ئاستێك له مرۆڤی تاریكپه‌رست و رۆبۆت و دۆلارویست ده‌ڕۆیشت ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت ترۆپكی نائومێدیی، ئه‌م فۆرمه رێك ده‌بێت گۆڕانی ریشه‌یی به‌دوادا بێت و كوردستانیش بگرێته‌وه.
كه‌واته دوای به‌رده‌وامیی ئه‌م ڤایرۆسه مه‌ترسیداره و شكستپێهێنان و وه‌ستانی سه‌دان و هه‌زاران كه‌شتیگه‌ل و عهمبارگهی نه‌وت و كارگه و كۆمپانیا و جووڵه‌ی مرۆیی و هاتنه خواره‌وه‌ی نرخی نه‌وت و به‌زبوونه‌وه‌ی، ده‌بێت بپرسین ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی كوردی كه تاكه سه‌رچاوه‌ی بژێویی و داهاته‌كه‌ی بریتییه، له نه‌وت و موشته‌قاته‌كانی، له كوێی هاوكێشه‌ی كۆرۆنا و پاشهاتهكانیدا وه‌ستاوه، ده‌بێت چۆن سه‌رچاوه‌كانی داهات هه‌مه‌چه‌شن بكات و ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزێته‌وه به‌ره‌و دنیایه‌كی باشتر كه به كه‌مترین زیان لێی ده‌رچین و چۆن وابكه‌ین نرخی ته‌نه‌كه‌یه‌ك ساوه‌ر و سندووقێك هه‌نار به‌رزبكه‌ینه‌وه بۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وت؟ ئه‌مه‌ش دیسان پێویستی به میكانیزمی گونجاو و ریفۆرمی ته‌واوه‌تی هه‌یه كه حكومه‌ت وه‌ك ده‌ریچه‌یه‌كی رزگاریی ده‌ستی بۆ به‌رێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق