کازمی بە یەک نووکە قەڵەم چی لە مووچە و ئمتیازاتی ڕەفحا کرد

ليست هناك تعليقات

ئومێد محەمەد - بەغدا
-

چاکسازێکەی ئێمە و ئەوان.!
جاری با بزانیین ڕەفحا چییە؟

*ڕەفحا ناوی ناوچەیەکە لە وڵاتی سعودیا و لە سەردەمی حزبی بەعس کەمپێکی تێیدا دروست کرا بۆ ئەو کەسانەی کە بەرھەڵستی حزبی بەعسیان دەکرد و ئوپۆسزیون بوون....خۆیان و خێزانیان لەو کەمپە نیشتەجێبوون 

*لە ساڵی ٢٠٠٦ نوری مالکی و تەواوی حزبە شیعێکان دەنگیان لەسەر یاسایەک دا بە ناوی (قانون الرفحاء) و بەپێی ئەو یاسایە ناوی زیاتر لە ٢٩ ھەزار سەرۆک خێزان نوسرا کە ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە

ئمتیازاتەکانی ئەم یاسایە ئەمانەی خوارەوە بوون

*بۆ ھەر سەرۆک خێزانێک مووچەیەک بەسترا لەسەر میزانییەی دەستەی زیندانیانی سیاسی بە بوژمەی ٢ ملیون و ٦٠٠ ھەزار دینار بۆ ھەر مانگێک

*ھەر بەپێی یاساکە ھەر سەرۆک خێزانێک پارچەیەک زەوی لە پاریزگاکەی خۆی لەسەر تاپۆ کرا و بڕی ٤٠ ملیون دیناری پێدرا تا خانوی پێدروست بکات

*ھەر بەپێی یاساکە کۆمەڵی ئمتیازاتی دیکە ھەبوو بۆ نمونە ھەر ئەندامێکی ئەو خێزانانەی کە نیشتەجێی کەمپی رەفحا بوون بۆیان ھەیە کاتێک نەخۆش کەوتن لەسەر میزانیەی دەستەی زیندانیان سیاسی بچنە دەرەوە بۆ چارەسەر و گەر خویندکاریان ھەبوو دەتوانن زەمالەی خویندن وەرگرن و لە چی وڵاتێک بیانەوی بخوینن

جا ئەم خێزانانە لە ئێستادا زۆربەیان لە دەرەوەی وڵات دەژین و موچەکەشیان وەردەگرن
.....
کازمی بە یەک بڕیار کە لەم مانگەوە جێبەجیدەکرێیت.!

*موچەکەیان کەمکردەوە بۆ یەک ملیون دیناری عێراقی و کردی بە مەرجیش کە تەنھا بۆ ئەوانە سەرف دەکرێیت کە دانیشتووی عێراقن و ناشبیت ھیچ مووچەیەکی دیکەی لە دەوڵەت ھەبیت

*ھەموو ئمتیازاتەکانی دیکەی لابرد و جگە لەو موچەیە ھیچ ئمتیازاتیکی دیکە نایانگرێتەوە

*بەم دوو بڕیارە تەقریبەن ٨٠٪‏لە موچەخۆرانی ڕەفحا بێبەشبوون لە ھیچ بڕە پارەیەک و بەمەش مانگانە دەیان ملیون دۆلار بۆ خەزینەی دەوڵەت گەڕایەوە
....
ئەی یاسای چاکسازێکەی خۆمان.!؟

*قوباد تاڵەبانی کە لەگەل سەرۆک فراکسیونەکانی بەغدا کۆبۆوە بە ڕاشکاوی ووتی زیاتر سەدان ھەزار موچەخۆرمان ھەیە بندیوارن و پاسەوانی باخ و ڤێلای مەسئولەکانن

*ھەر کە ئەم حکومەتەیان پێکھێنا ھەموو حزبە بەژداربۆکان جاڕی چاکسازی و بڕینی مووچەی بندیوار و گەڕانەوەی پاشەکەوتی موچەخۆرانیان دا

*دواتر چاکسازێکەتان ئەوە بوو کە مووچەی ئەو خەڵکە داماوەتان بڕی و ئەمرۆ دوای ٥٥ رۆژ مووچەی چلەی زستان وەردەگرن بە کلک و گوێکراوی
.....
بەردەوام یەک شتم وتووە.....عێراق فاشلترین ووڵات لە ڕیزبەندی ووڵاتە عەربێکانیش نەک ووڵاتە جیھانێکان
بەڵام کێشەکە ئەوەیە حکومەتەکەی ئێمە فاشلترە و جورئەتی چاکسازی حەقیقی نییە و جگە لە بڕینی قووتی خەڵک






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif