سەنتەری میترۆ لەکاتێکدا ئیدانەی زەبروزەنگی هێزە ئەمنییەکان دەکات لهبهرتمبهر رۆژنامهنوسان، داواش لەپارێزگاری سلێمانی دەکات لێکۆڵینەوە بکرێت لەرەفتاری ئەو هێزانە بەرامبەر بەرۆژنامەنوسان لەکاتی خۆپیشاندانەکان.
ڕاگهیهندراوێك لهسهنتهری میترۆوه:
زەبروزەنگ رۆژنامەنوسان بێدەنگ ناکات
میترۆ، 2ی حوزەیرانی 2020: سەنتەری میترۆ ئیدانەی زەبروزەنگی هێزە ئەمنییەکان دەکات، داواش دەکات لێکۆڵینەوە بکرێت لە رەفتاری ئەو هێزانە بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان لەکاتی خۆپیشاندانەکانی شاری سلێمانی.
ئەمڕۆ لە ناو شاری سلێمانی و دەروبەری خۆپیشاندانی نارەزایەتی دژ بە رێکارەکانی خۆپارێزی حکومەت ئەنجامدرا، گەورەترینیتان خۆپیشاندانی کاسبکارانی ناو شاری سلێمانی بوو کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە زەبری هێزو بۆمبی فرمێسک رێژەوە، تەقەکردن، بڵاوەیان پێکرا.
بەیانی ئەمرۆ تیمێکی کەناڵی سپێدە (یادگار حاجی و ئاریان بەکر) ، لەناو بازاڕی شاری سلێمانی لە لایەن هێزێکی ئاسایشەوە دەستبەسەر کرا.
یادگار بە میترۆی ووت " ئەفسەرێکی ئاسایش پێی وتین ئەگەر دور نەکەونەوە قۆنەرە دەکەمە دەمتان و سوکایەتی زۆرمان پێکرا، ئینجا ئێمەیان برد بۆ ئاسایشی سلێمانی و پاش سێ کاتژمێر ئازادکراین" جەختیکردەوە"| دەستیان بەسەر کامێرکەمان گرت، گرتەکانیان کوژاندەوە تا ئێستا میمۆری کامێراکەمان لای ئاسایشە"
هەروەها بۆ چەند جارێک هێزی چەکدار و بەشداربووانی خۆپیشاندانەکان هێرشیان کردە سەر تیمەکانی کەناڵی ئین ئارتی، هێزێکی ئەمنی دەستیان گرت بەسەر کەلەپەلی رۆژنامەوانی تیمێکیان.
لە کاتێکدا ئیحسان سابیر پەیامنێری ئین ئارتی لە پەخشی راستەوخۆدا بوو چەند جارێک هێزە ئەمنییەکان داوای لێدەکات دور بکەونەوە لە شوێنی خۆپیشاندانەکە و چەند جارێک لە ناو پەخشتی راستەوخۆدا رێگری لێدەکەن.
ئیحسان بە میترۆی ووت" پاش ئەوەی زانییان وێنەگرەکەم محمد حەسەن لە پەخشی راستەوخۆ نەما بە داری کارەبایی و بۆکس پەلاماریان داین"
هەروەها تۆڕی میدیای کۆمەڵی ئیسلامی راگەینراوێکی بڵاوکردوە کۆپییەکی بۆ میترۆ نێردراوە تیایدا هاتووە" دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەت بەدەر لە یاساو رێنماییەکان، رێگەی دەستگەیشتن بە زانیاری و رووماڵی کۆبونەوەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەکانی حکومەتمان لێدەگرن"
تۆڕی میدیای کۆمەڵی ئیسلامی باسلەوەدەکەن کە "لە درێژەی ئەو رێگرییانەش ئەمڕۆ لە میانەی کۆبونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە وەزارەتی ناوخۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو، رێگری لە تیمی رۆژنامەوانیی کەناڵی ئاسمانی پەیام و چەند دەزگایەکی دیکەی میدیای کرا کە روماڵی کۆبونەوەکە بکەن"
سایتی سبەی ڕایگەیاند: بڕیار نامیق پەیامنێری (سبەی) لەلایەن ژمارەیەک لە هێزە ئەمنیەکانەوە داری کارەبایی بەرامبەری بەکارهێنراو بریندارکرا، هەر لەوکاتەدا ئارام شەهاب :کامێرامانی (سبەی) بۆ پاراستنی گیانی خۆی هەوڵی دورکەوتنەوەی دەدات لە شوێنی ئاڵۆزییەکە ، بەڵام بەهەمان شێوە هێرشی دەکرێتەسەر و بریندار دەکرێت.
پاشان ئەو تیمە دەگەیەنرینە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، میترۆ پەیوەندی بە (بڕیارنامیق)ەوەکرد، پێی ڕاگەیاندین" تەندروستیان جێگیرەو گەڕاونەتەوە ماڵەوە".
سەنتەری میترۆ لە کاتێکدا ئیدانەی زەبروزەنگی هێزە ئەمنییەکان دەکات، داواش لە پارێزگاری شاری سلێمانی دەکات لێکۆڵینەوە بکرێت لە رەفتاری ئەو هێزانە بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان لەکاتی خۆپیشاندانەکان.
ئازادی روماڵکردن و ئامادەبووانی کەناڵەکانی راگەیاندن بە یاسا پارێزراوە دەبێت پارێزەرانی یاسا تیمە رۆژنامەنوسییەکان بپارێزن نەک ئاستەنگ لەبەردەک کارەکانیان دابنێن.
هەروەها داوا لە پارێزگاری هەولێر دەکات لێکۆڵینەوە لەو جیاکارییە بکات کە بەرامبەر کەناڵی پەیام و چەند کەناڵێکی تر ئەنجام دەدەرێن کە پێچەوانەی یاسای رۆژنامەگەرین.
تیمێکی سایتی سبەی (بریار نامیق ، ئارام شەهاب) لەکاتی روماڵکردنی خۆپیشاندانەکان لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە هێرشیان کرایە سەر.
ئەم هێرش و پەلامارو جیاکاریانە لە کاتێکدان کە لەسەرەتای خۆئامادەکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربونەوەی دۆخی نەخوازراو، میدیاکانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی خۆپاراستن لە نەخۆشی "کۆرۆنا" پاڵپشتی ئەو هەڵمەتە نیشتیمانییە بوون کە بۆ بڵاوکردنەوەی رێنمایی وهۆشیاری خۆپارێزی تەندروستی راگەینراو رۆڵی گرنگ و بەرچاویان هەبووە لە گەیاندنی زانیاری بە هاوڵاتیان و هۆشیارکردنەوەیان. ئاوێنە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق