گواردیۆلا: بیر لە ریال مەدرید ناکەمەوە

ليست هناك تعليقات


پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، باسی لە دوا ئامادەکارییەکانی تیپەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی رکابەرییەکانی پرێمەرلیگ کرد. بڕیارە سبەی بەئەنجامدانی دوو یاری دواخراو، دەستپێکردنەوەی پرێمەرلیگ رابگەیەنرێت.

گواردیۆلا لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە رووبەڕووبوونەوەی یانەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ، لە یارییەکی دواخراوی گەڕی 28ی خولەکە، خۆشحاڵیی خۆی بەدەستپێکردنەوەی یارییەکان پێشاندا و ئەوەشی دووپاتکردەوە تیپەکەی بەتەواوی ئامادە نییە.

گواردیۆلا زیاتر گوتی: بەڕاشکاوی پێتاندەڵێم هیچ بیر لە یارییەکەی ریال مەدرید ناکەمەوە، یاخود خولی یانە پاڵەوانەکان، من هەمیشە بیر لە سبەی دەکەمەوە نەک هەفتەی داهاتوو.

مانچێستەر سیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و لە یاری چوونی قۆناخی شانزە، سەرکەوتنی بەسەر ریال مەدرید بەدەستهێناوە 2 - 1، لە یاری گەڕانەوەدا لە یاریگەی خۆی رووبەڕووی هەمان یانە دەبێتەوە.

پیپ دەڵێ: هەموو ئەوەی بیری لێدەکەمەوە ئارسیناڵە، دواتر چۆن چاک ببینەوە و خۆمان بۆ بێرنلی ئامادە بکەین، من بەجۆشوخرۆشم بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئارتێتا ببینمەوە، ئەو یەکێکە لە باشترین ئەو کەسانەی لە ژیانمدا ناسیوومە.

فەیلەسووف زیاتر دەڵێ یارییەکە پشت بە توانای یاریزانەکان دەبەستێت، ئێمە یەکتری دەناسین، ئارتێتا هەموو شتێک لەبارەی منەوە دەزانێت، ئەو بەشێکی گەورەی سەرکەوتنەکانی ئەمدواییەی ئێمە بوو، رۆڵی هەبوو لە دروستکردنی سەرکەوتنەکانمان.

هەردوو یانەی ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی سبەی کاژێر 22:15 بەکاتی باشووری کوردستان بەیەکدەگەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif