بەهۆی تەقینەوەیەک لە هەڵەبجە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

ليست هناك تعليقات


تەقینەوەیەکی بەهێز لە شەقامێکی دەرەوەی هەڵەبجە روویدا و بەپێی زانیارییەکان دوو کەس گیانیان لەدەستداوە. 

ئەو شوێنەی تەقینەوەکەی تێدا روویداوە ناوی حەمەوخانە و دەکەوێتە کەناری هەڵەبجەی شەهیدەوە. تەقینەوەکە بەهێزبووە و دەنگەکەی لەنێو شاری هەڵەبجە بیستراوە. 

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، تەقینەوەکە بەهۆی دەستکاریکردنی تەقەمەنی بووە لەلایەن دوو گەنج کە هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.

عەمید ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاسایشی شارەزوور لە شوێنی رووداوەکە بە رۆژنامەڤانانی گوت، کردەوەکە تیرۆریستی نەبووە و بەهۆی دەستکاریکردنی گولـلە تۆپەوە بووە. 

رائید بەرزان عوسمان محەممەد، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، رووداوەکە کاژێر 09:00ـی ئەمشەو بووە و ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی شاری هەڵەبجەن. 

گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی روویداوە کارێکی تیرۆریستی نییە، "تەنها ئەوەیە دوو گەنج دەستکاری گولـلە تۆپیان کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە. ئێستاش تەرمەکانیان نێردراوە بۆ پزیشکی دادوەری". 

یەکێک لەو دوو گەنجە باخەوانە و ئەوەی دیکەشیان هاوڕێیەتی، رائید بەرزان عوسمان رایگەیاند، ئەو گولـلە تۆپەیان بردووەتە ئەو شوێنە بۆئەوەی کەمێک تی ئێن تی بەدەستبهێنن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif