بازاڕی کۆیلە فرۆشی گەرمەیەتی!

ليست هناك تعليقات


ڕەزوان یاڵانپێی
-
ناچینە نێو قۆناغی بەکۆیلەیی بون و پێشینەو پەیدابونی، زۆر بەکورتی مارکس لای وابوە کە سەرەتا مادە (جەستە) بونی هەیە پاشان مەعریفە (ڕۆح) دێت، واتە پێگەی ئابوری و ماددی ئاستی مەعریفە دیاری دەکات. لەم ڕوانگەوە کە سەیری ڕێڕەوی تاریخ دەکات کە کۆمەڵگا لە قۆناغی سەرەتایی بەجۆرێک بوە کەس خاوەنی موڵکی تایبەت نەبوە و کەون و سروشت بۆ هەموان وەک یەک بوە. لەگەڵ پەیدابونی موڵکی تایبەت خاوەن موڵکەکان بونە کەسانی بە دەسەڵات و نەداریش بە کۆیلە. لە گەڵ تێکچونی هاوسەنگی ژیان و پەیدابونی نادادی، بازاڕی کۆیلە فرۆشی پەیدا بوو تا ئێستاش لە بازەڕەکانی جیهاندا مامەڵەی گەرمی پێوە دەکرێت..

لە سەر زاری قەیسەری ڕۆم دەگێڕنەوە کە ڕۆژێک ویستویەتی سەد دانە لە کۆیلەکانی لەسێدارە بدات، لە ڕۆژی ساڵوەگەڕی لە دایک بونمدا بڕیارمدا کارەکە ئەنجام بدەم، کۆیلەکانیان بە دەم هوتافی تەمەن درێژی بۆ خاوەن شکۆ هێنان و لەسێدارم دان، سەیری یەک لە کۆیلەکان دەکات و دەم دەجوڵێ دەچێتە پێشەوە گوێی لێ دەگرێت و لە حاڵی مردندایە و بەدەم ڕۆح کێشانەوە دەڵێت تەمەن درێژی بۆ خاوەن شکۆ.

باوەڕێک هەیە پێی وایە ئەگەر مرۆڤ بە کۆیلەیی و ژێردەستی ڕاهات، ئەستەمە باوەڕی پێ بهێنیت کە پێویستە ئازاد بێت، وەک دەڵێن ئازادی وەک باران ببارێ ئەوان چەتری بۆ هەڵدەدەن، گەر ڕەشەبا هەڵکات بۆ ڕاماڵینی ئەو کەف و کوڵە، کوێلەکان دەچنە بنمیچێکەوە تا ڕانەماڵڕێن و لەسەر کوێلە و کاکردنەکەی بەردەوام بێت.

لە هەرێمی کوردستاندا ئەم جۆرە کۆیلەو بەردانە هێندە زۆرن بازاڕیان گەرم کردوە، مەیدانی بەردە فرۆشی پڕ پڕ بوە، شەقام و کوچەکان جمەیان دێت، وا ئەم حزبە دەسەڵاتدارانە هەر ڕۆژە و لە ژێر بیانویەکی بێ بنەمادا خەریکی کوشتن و هەژارخستنی خەڵکن، ئێستا دێت خاوەنەکەی پیرۆز دەکات، حزبەکەی دەپەرستێت، سەرۆکەکەی تەقدیس دەکات. حکومەتێکی ڕوخاو و شکستخواردو هەیە، کۆیلەکان پڕ بەدەمیان هاوار دەکەن حکۆمەتێکی بەهێز بنیات دەنێین، سەرۆک و دەست و پێوەندەکانیان لەعێراقی عەرەبیدا موچە وەردەگرن، کۆیلە و بەردەکان پێیان وایە نابێ خەڵکی داوای گواستنەوەی موچە بکەن بۆ عێراق.

حکومەتێک نەیتوانی بێت نان و بژێوی خەڵکەکەی دابین بکات، واتە لەلێواری مەرگدایە، تازە بە تازە لە بازاڕی بەردەفرۆشان بەشان و باڵی حکومەتدا هەڵدەدرێت، پشتگیری سەرۆک دەکرێت، چونکە ئەوان بە کۆیلەیی ڕاهاتون ئەستەمە پێی بڵێی پشتگیری ستەمکار و دیکتاتۆر مەکە، ئەو لە کاری خۆی بەردەوامە، خاوەن کار موڵکەکەی فرۆشتوە، ئەم خەریکی پاککردنەوەی موڵکەکەیە.

لە سەر کوێلە و بەردە وتراوە کە:

کۆیلەیی و مادەی هۆشبەر ئالودەبون وەک یـــــــــەک وایە
دەستبەرداریان ئەستەمە، بەئاسانی لە دەســــــــــــت نایە.

هۆشبەرەکان لە دەست ئەدەن هەست و بیر و ســــەرمایە
کۆیلەکانیش مرۆڤ بون و شەرەف و ویژدان و پایــــــــــە.

ڕۆژانە دەبینرێت کە کۆیلە و نەزانەکان پڕ بە گەرو قوڕگیان دەقیڕێنن و دەقیژێنن خەڵکی خیانەت دەکەن داوای گواستنەوەی موچە بکەن بۆ بەغداد، وەک نیشتیمان فرۆشی وایە، کۆیلە وا فێر کراوە بە خاوەنەکەی نەڵێ بەرچاوی کلی پێوەیە، نیشتیمانێک تۆیەکی کۆیلە فرۆشتبێتت، من نیمە تا بیفرۆشم.

(( ئەزانن لێرە پێچەوانەیە کۆیله من و تۆ بەڕێوە دەبات))؟؟
‌ ‌ سەیرە وایە!!!





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif