لە توانادایە یارییەکانی لالیگا بە ئامادەبوونی هاندەرانەوە دەستپێبکرێتەوە.

ليست هناك تعليقات



راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا رایانگەیاند، بەپێی گوتەکانی فێرناندۆ سیمۆن، بەڕێوەبری ناوەندی فریاکەوتن لە توانادایە یارییەکانی لالیگا بە ئامادەبوونی هاندەرانەوە دەستپێبکرێتەوە.

رۆژی 11ـی ئەم مانگە دوای نزیکەی سێ مانگ راگرتنی خولەکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، جارێکی دیکە لالیگا دەستپێدەکاتەوە، بەڵام مژاری گەرم ئێستا ئامادەبوون و نەبوونی هاندەرانە لە یارییەکاندا.

بەپێی میدیای ئیسپانیا، دوو پزیشک بەناوەکانی بونافێنتۆرا و فێرناندۆ سیمۆن دەڵێن، دەکرێت یارییەکان بە ئامادەبوونی هاندەرانەوە تەواوبکرێن.

ئەو دوو پزیشکە مەرجێک دەخەڕوو بۆ ئەوەی هاندەران ئامادەبن، ئەویش ئەوەیە کە مەودایەکی زۆر لەنێوان هاندەران هەبێت، کاتێک لە یاریگە ئامادەدەبن، جگە لەوەش ماسک بەکاربهێنن، کە بەهۆی ئەوەی لە دەرەوەن دووردەبن لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە.

راپۆرتەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ئەگەری لە گەڕەکانی کۆتایی خولەکەدا رێگە بە ئامادەبوونی هاندەران بدرێت، نەک لەگەڵ دەستپێکردنەوەی یارییەکان.

بەرنامەی کواترۆی ئیسپانی دەڵێت، مەرجی گەڕانەوە بۆ هاندەران ئەوەیە، بۆ هەر کەسێک مەودای دوو مەتر دووری هەبێت، سێ پەیژە دەبێت چۆڵ بن، هەمووان ناچار بکرێن ماسک بەکاربهێنن، چوونە ژوورەوەی یاریگەش بەپێی رێنماییەکان بێت، هەروەها لە پێش دەرگای یاریگەکانیش پشکنینی پلەی گەرمی بۆ هاندەران بکرێت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif