هەندێک مرۆڤ هەن بێ ئەوەی چاوەڕێی پاداشت و یاداشت بن،خزمەت و لەخۆبوردون،شەو و ڕۆژ دەخەنە سەریەک و خزمەت دەکەن،بێگوێدانە ماندوێتی و کاری ڕۆژانەی خۆشیان.
ژمارەیەك گەنجی بەتوانا ساڵانێکی زۆرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا خزمەت دەکەن و سەرقاڵی ساغکردنەوەی مێژوو و ئەرشیڤکردنی شاری سلێمانین
لە نوسێنێكی ڕەخنە ئامێزدا و لە نامەیەكدا ڕازی دڵی خۆیان بڵاو كردۆتەوە و دەنوسن
هەمیشە هەوڵێکی جیدیمان داوە بۆ پاراستنی وێنە مێژووییەکانی شار و ناساندنی مێژوو و ژیاننامەی کەسانی شار.
بەرگرییەکی سەرسەختمان لە کلتور و مانەوەی ئەم شارە کردوە،بێ ئەوەی چاوەڕێی هیچ پاداشت و یاداشتێک بین لێرە و لەوێ.
وەهەروەها توانیومانە لەماوەیەکی کەمدا زۆرترین وێنە و ئەرشیف ودەستنوس و مێژووی ئەو شارە بپارێزن و لە فەوتان و تیاچوون.وە بووینەتە ژێدەرێکی گرنگ و سودمەند بۆ زۆربەی خوێندکارە قۆناغە جیاوازەکان لە قۆناغی بنەرەتیەوە بۆ ناوەندی و ئامادەیی و پەیمانگا و هەتا زانکۆکان.
هەمیشە وەک سەربازێکی ون بوو،بەدڵێکی پڕ لە سۆز و گڕ وتینێکی زۆرەوە هەوڵمان بۆ پاراستنی ئەرشیڤی شاری سلێمانی داوە.
شەو ڕۆژمان خستۆتە سەر یەک بۆ نوسینەوە و دۆزینەوە و یەکلاییکردنەوە مێژووی شار،خاوەنی چەندین چاوپێکەوتنی کەسایەتی شارین کە بۆ نەوەی نوێ و مێژوو سەروەت و سامانێکی گرنگن بۆ سومەند بوون بۆ نوسینەوەی مێژوو.
ئەو گەنجانە ڕووی گلەییان دەكەنە بەرپرسانی شار و دەنوسن: بۆیە پێویستی دەزانین کە ئەم پەیامە وەک گلەیی و بخەینە بەردەم لایەنە بەپرس و حکومیەکان و بەتایبەتیش پارێزگاری سلێمانی.کە تا ئێستا بەتەنها نوسراوێک دەستخۆشییەکیان لێنەکردوین.کە ئەمە جێگای نیگەرانی ئێمەیە،ئایا ئەمەی ئێمە ئەیکەین خزمەتە یان چی؟
ئێمە لە جیات تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگا و لەکەدار بونی کەسێتی یەکتری،پەیجێکمان هەیە بۆ خزمەت و ناساندنی کەسایەتی و خەڵکە جوانەکانی شار و نیشاندانی دابونەریت وکلتوری مێژوویی کۆنی شارێک.ئایا ئەمە بە خزمەت نازانن؟
بەڕای خۆمان ئێمە چەند پەیجێکین دوور لە کاری سیاسی و لەکەدار بوونی کەسایەتی و حورمەت شکاندنی یەکتری و تێکدانی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگا .
بەڵام بەداخەوە لێرە ولەوێ ڕۆژانە و مانگانە و ساڵانە دەبینین خەڵات دەبەخشرێت بە هەندێ کەس نە خەڵکی ئەو شارەن و نە خزمەتێکی ئەوتۆیان بەخۆشەویستی ئەو شارە کردوە،بگرە دەستیان هەیە لە تێکدان و شێواندنی شارەکەش.
بۆیە مرۆڤ لەپێناو ئەوخزمەتەی کە دەیکات و هەر ئەکێکی مرۆڤانەیە کە ڕێزنامەیەکی بۆ بکرێ یان هیچ نەبێت دەست لێبکرێ.
سەڕەڕای ئەوەی ئێمە بە ویژدانەوە توانیومانە بەر ئەرکی سەرشانی خۆیان هەڵسین و دڵسۆزانە وەک سەربازێکی ون خزمەت بە شار و خەڵکەکەی بکەین
بۆیە لێرەوە سوپاس بۆ ئێوە،بۆ دۆستان و دڵسۆزانی شارەکەمان ،هەرگیز کەمتەرخەمیتان نەرکردوە و بوونەتە هۆکاری گڕوتینێکی تر بە ئێمە،بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت بکەین.
دڵسۆزانی مێژووی شار
بەڕێزان
1- شێزراد شانێل
2-داناز عەبدولڕەحمان
3-هاوکار عوسمان بەنا
4- سالار خوارەحم
5- فایەق حەمە سالح
6- نەژاد سالح
7- شیخ ئومید
8- نیازی مستەفا سالح کەریم
9- رۆمان سەلام
10-.فەرمان ئازاد
شایەنی ئاماژە پێکردنە.چەند کەسێکی تریش هەن کە دڵسۆز و خەمخۆری شارەکەن لەوانە دکتۆر توانا قادر حسێن و سیروان رەشە و فەرهاد فەرەج
پەیجی
وێنە كۆنەكانی سلێمانی
https://www.facebook.com/Slemani.Photos/
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق