هونەرمەندێکی کورد لە تورکیا بە كاتی زیندان جێدەهێڵێت

ليست هناك تعليقات


هونەرمەندێکی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکدوانزدە ساڵ زیندانی کرابوو، بۆ ماوەیەکی کاتی بەکەفالەت لە ماڵەکەی خۆی زیندانیی دەکرێت.

راپەرین ناسراو بە دیلەک دەمیر، گۆرانیبێژ، مۆسیقار وشاعیری کورد لە تورکیا، دوای ئەوەی هاوکارێکی هەوڵیدروستکردنی تۆمەت و وێنەی نەشیاوی دەدات،پاشان هەوڵی کوشتنیشی دەدات، لە کاتی بەرگریکردنلەخۆی، بە چەقۆیەک کەسەکە دەکوژێت. بەهۆیەوە خۆی وهاوڕێیەکی زیندانیان بۆ دەبڕێتەوە.

بەگوێرەی لێدوانێکی هاوڕێیەکی راپەڕین کە هونەرمەندێکی ناسراوی باکووری کوردستانە،هاوکارەکەی راپەرین هەوڵی ناوزڕاندنی داوە، تەنهالەبەرئەوەی ئەو خاتوونە کوردبووە.

دەشڵێت، لە زیندانیش، ئاستەنگی زۆری بۆ دروستکراوە ومافەکانی پێشێلکراوە.

ئێستا بە بڕیارێکی دادگا، بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسیکۆرۆنا، راپەرین تا 31ـی مانگی داهاتوو لە ماڵەکەیزیندانیی دەکرێت، بەڵام دواتر بۆ زیندان دەگەڕێندرێتەوە.

ئەو هاوکارەی کە بەدەستی راپەڕین کوژرا، ناوی جونەیدپالابوو، مامۆستایەکی باخچەی ساوایان بوو، بە ناویوێنەگرتن و فۆتۆشووت، خۆی لێ نزیک کردبووەوە، دواتروێنەی نەشیاوی دروستکردبوو لە بەرامبەر دوای پارەی لەوخانمە کوردە کردبوو.

تا کار گەیشتە ئەوەی، رۆژێک هاوڕێیەکی بەناوی گولشاهپەیوەندی پێوە دەکات و دەڵێت خەریکە لە هۆتێلێکجونەید دەیکوژێت، ڕاپەڕینیش دەچێت بەدەمهاوارەکەیەوە، کاتێک دەچێتە ژوورەوە، جونەیدهێرشدەکاتە سەری و هەوڵی کوشتنی دەدات، بەڵام راپەڕینلەناو جانتاکەی چەقۆیەک دەردەهێنێت و دەیکوژێت،ئەمەش هەموو ژیانی دەگۆڕێت.

لە لێدوانێکی بۆ تەلەڤزیۆنی هاڵک، راپەڕین دەڵێت، ئەو بەئاگاداریی مێردەکەی کاری لەگەڵ جونەید کردووە وکاتێکیش جونەید وویستویەتی بیکوژێت، راپەڕین بیری لە منداڵەکەی کردووەتەوە و نەیویستووە جارێکی دیکە نەیبینێتەوە، بۆیە چەقۆیەکی میوەی پێبووە و جونەیدی پێ کوشتووە.

دەشڵێت، ئەو مامۆستای میوزیک و هۆنراوە بووە و هیچگوناحێکی نییە، بەڵام خۆی و هاوڕێکەی دوانزدە ساڵزیندانیان بۆ بڕاوەتەوە و هۆکارەشی نازانن.

دیلەک دەمیر خاوەن دەنگێکی ئەفسوناوییە و چەند بەرهەمێکی هونەری هەیە.
K24

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif