كریستن ستیوارت كه خاتوونه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری دنیای هۆڵیووده و له چه‌ندان فیلمی جیهانیدا رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه، بڕیاره له فیلمی نوێ‌دا رۆڵی "شازاده دیانا" ببینێت كه هاوسه‌ری كوڕی شاژنی به‌ریتانیا چارڵز بوو، چیرۆكی ئه‌و فیلمه باس له جیابوونه‌وه‌ی دیانا و چارڵز ده‌كات.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و فیلمه بڵاو بوونه‌ته‌وه، له فیلمه‌كه‌دا كه به‌ناوی "سبنسر"ه، كریستن ستیوارت رۆڵی دیانا ده‌بینێ و ته‌واوی فیلمه‌كه باس له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان ده‌كات كه دیانا له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا ده‌بێته‌وه.
ستیڤن نایت سیناریۆی فیلمه‌كه‌ی نووسیوه كه نووسه‌ری زنجیره‌درامای "بلاینده‌رز"ه كه زنجیره‌یه‌كی زۆر ناوداری جیهانییه. ئه‌مه به‌پێی پێگه هه‌واڵییه‌كانی هۆڵیوود كه به درێژیی قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و فیلمه كردووه.
بابلۆ لارایین كه ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌یه رای گه‌یاندووه، كریستن ستیوارت یه‌كێك له ئه‌كته‌ره زۆر به‌تواناكانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌یه، بۆیه متمانه‌مان پێیه‌تی كه به‌باشی ده‌توانی رۆڵی دیانا ببینێ له‌وكاته‌ی له ژیانی هاوسه‌رگیریدا تووشی شكست بووه.
له ساڵی 1981 دیانا سبنسر هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ چارڵز كوڕی گه‌وره‌ی شاژنی به‌ریتانیا كرد، له 1992دا دیانا له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه و له 1996دا به ره‌سمی جیابوونه‌وه‌كه‌یان هاته راگه‌یاندن، ساڵێك له دوای جیابوونه‌وه‌كه‌یان واته له 1997دا له پاریس تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بوو و گیانی له ده‌ست دا.
تا ئێسته زۆرترین قسه‌وباس له‌سه‌ر مردنی ئه‌و خاتوونه كراوه، زۆربه‌ی قسه‌كان ئاماژه به كوشتنی ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراو بخه‌نه روو. بۆیه مردنی ئه‌و خاتوونه هه‌ویرێكی ئاوكێشه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق