عوسمان كاروانی
-
بەرهەمەکانی حوکمڕانی خۆماڵی, له شكاندنى شكۆى تاكهوه، تا شههیدكردنیان
ـ لاوازکردنی هەستی نیشتمان پەروەری لای نەوەکان ئێستاو داهاتوو، بەهۆی نادادپەروەری و نازانستی لەبهڕێوەبردندا.
ـ بەرامبەر داواکاری خۆپیشاندەران بێ منەت و کەڕن، هیچ جێ بەجێ ناکەن بەڵام بەرپرسانی باڵای هەرێم داوادەکەن گوێ لەخۆپیشاندەرانی بەغداد بگیرێت.
ـ ئەنجامدانی شەڕی ناوخۆو سوتاندنی جەرگی هەزاران دایك، بێنازکردنی هەزاران منداڵ لەنازی باوکیان سەرەنجامیش بەداوای لێبوردنێك لێی دەرچوون.
ـ شکاندنی شکۆی دەزگا نیشتمانییەکان وبەحیزبیکردنیان، نەیانهێشت پەرلەمان قبلەنمای حکومەت بێت و حکومەتیش ببێ بەحکومەتێکی پڕۆفیشناڵی مەدەنی خزمەتگوزار.
ـ داهێنانی کلتوری قێزەونی تەزکییەی حیزی لەدامهزراندن و پۆست وەرگرتندا بەمەش ستەمیان لەهەزاران خاوهن کەفائاتی ئەم هەرێمە کرد.
ـ گوێ نەگرتن لەسەدان پڕۆژەی لێوان لێو لەدڵسۆزی کە لەلایەن هێزه ئۆپۆزسیۆنەکان و کەسایەتییە ڕۆشنبیرو و سیاسییەکان و هەندێك لەکوتلە پەرلەمانییهکان و هەندێك لەوەزیرەکان پێشكهش دهكرا، کە هەموهاواریان بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی هەرێم بوو.
ـ ئەم حوکمڕانییەی هەرێم قوڵکردنەوەی بێمتمانەیی نێوان لایەنە سیاسیەکان و لاوازکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ڕوخاندنی متمانەی نێوان هاوڵاتی و دەسەڵات، یەکێکی تر بوو لەبەرهەمەکانی.
ـ ئەنجامنەدانی چاکسازی ڕیشەی و بەهەدەردانی سامانی گشتی بۆبەرژەوەندی حیزبی بنەماڵەی و کەسی.
ـ یەکێکی تر لەبەرهەمەکانی ئەم حوکمڕانیە زمانی هەندێك لەپەرلەمانتاری کرد بەزمانی سەربازی، هەندێکیشیان لەجیاتی ئەوەی دوای کەم و کورتی حکومەت بکەون بونە وتەبێژی حکو مەت و سهرقاڵى پینەوپهرۆكردنى کەم و کورتیەکانن بۆى.
ـ دەوڵەمەندبونی ناڕهواو هێزی سەربەحیزب و سنوری تایبەت بەحیزب و مۆرکی کەسی لێنان لەداڕشتن و دروستکردنی بڕیاری سیاسی ودابەش نەکردنی ڕۆڵ و بێ پلانی و بەڕێکرنی ڕۆژ، سیما دیارەکانی حوکمڕانی خۆماڵییە.
ـ ناڕوونی لەداهاتی نەوت وناوخۆو هاوکاری دەرەکی.
ـ زیادکردنی ژمارەی ڕۆژەکانی مانگ لەسی ڕۆژەوە بۆشەست ڕۆژو کەمکردنەوەی ژمارەی مانگەکانی ساڵ لە دوازدە مانگەوە بۆ شەش مانگی شەست ڕۆژی.
ـ هەرێم بیت پەرلەمانت هەبێت بەناو حکو مەتت هەبێت بەڵام بێ دەستوربیت و بەلاشتەوە ئاسایی بێت.
ـ قەیران دەسپێردرێت بەقەیران و دان نانرێت به شكستهكاندا و ڕێگەش نادرێت بەدڵسۆزانی گەل چارەسەرى دۆخهكه بكهن، بۆیه گەل لەناوقەیرانەکانی ئەمانەدا لە لێواری خنکاندایه.
ـ ڕێخۆشکردن بۆدەست تێوەردانی دەرەکی و شانازیکردن بەخۆبچوککردنەوە بۆوڵاتانی ئیقلیمی بەڵام بۆناخۆ تەنازولات بۆیەکتری لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بەبچوکی دەزانن.
ـ داهێنانی کلتوری بارەگاسوتاندن و شەهیدکردنی ڕۆژنامەنوس مامۆستای ئاینی.
ـ لەکۆتایدا، کەسوکاری شههیدان و ئەنفالکراوان وکیمیاباران و قوربانییەکانی ئەم گەلە چەندین ساڵە چاوەڕوانی خەندەیهك و ئارامی و ئاوەدانی و خۆشگوزهرانین بەڵام بەداخەوە بەهۆی بیری تەسکی کەسی و بنەماڵییەوە ئەوخۆرە هەرهەڵ نەهات کەتاریکی و بێ هیواییەکانی ژیان کۆتایی پێ بهێنێ و گەل بەرەو کەنار ئارامی بەرێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق