نوسەرێكی دیار توشی كۆرۆنا بوو

ليست هناك تعليقات



پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، نووسەر و وەرگێڕ و شاعیر توانا ئەمین ڕایگەیاند، تووشی کۆرۆنا بووە و دەڵێ، تووشبوون بە کۆرۆنا شتێک نییە شەرمی لێ بکات و "وەکو هەموو تووشبوویەکی دیکە، ئاسایی وەریدەگرم".

توانا ئەمین ئاماژەی بەوە کرد، بۆ ماوەی سێ رۆژ هەستی بە ماندووبوون و بێتاقەتی کردووە، بۆیە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردووە و ئەنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە.

لە ماوەی رابردوودا بەهۆی راگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ و رێکارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا توانا ئەمین پرۆژەیەکی راگەیاند بۆ ئەو ئاژەڵە بێسەرپەرشتانەی کە لە شەقام و کۆڵانەکانی شارەکاندا بوون، هەروەها پرۆژەیەکی بردووەتە پەرلەمانی کوردستان تاوەکو یاسایەک بۆ ئاژەڵە بێسەرپەرشتەکان دەرچێت.

توانا ئەمین ساڵی 1981 لە سلێمانی لەدایکبووە، رۆژنامەنووس، نووسەر، شاعیر و وەرگێڕە، لە زمانەکانی سوێدی و فارسییەوە وەرگێڕانی هەیە، خاوەنی چەندین کتێب و کتێبی وەرگێڕدراوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif