بەهۆی ناو بژیوانە شۆخ و شەنگەكەوە هاندەران زیاتر دێن

ليست هناك تعليقات

به‌هۆی خانمه‌ ناوبژیوانێكه‌وه‌ ژماره‌ی بینه‌رانی یارییه‌كانی خولی پۆڵه‌ندی به‌راورد به‌ پێشتر زیادی كردووه‌.میدیاكانی پۆڵه‌ندا ئاشكرایانكردووه‌، به‌راورد به‌ پێشتر له‌ دوایین دوو وه‌رزدا ژماره‌ی بینه‌رانی یارییه‌كانی خولی پۆڵه‌ندی زیاد كردووه‌، كه‌ سه‌رپه‌رشتیارانی خوله‌كه‌ پێیانوایه‌ به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌ كارۆلینا بۆجار خانمه‌ ناوبژیوانی شۆخ و شه‌نگ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ دوایین دوو وه‌رز ناوبژیوانی به‌شێك له‌ یارییه‌كانی خوله‌كه‌ ده‌كات.
كارۆلینا بۆجار ناوبژیواننێكی 21 ساڵانه‌ و له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆڵه‌نداوه‌ ده‌رفه‌تی پێدراوه‌ یارییه‌كانی خولی پۆله‌ندا به‌ڕێوه‌ ببات، كه‌ به‌ گوته‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی خوله‌كه‌ ته‌نانه‌ت رێژه‌ی هه‌ڵه‌ و توندوتیژیش له‌و یارییانه‌ كه‌مترن كه‌ خانمه‌ ناوبژیوانه‌ شۆخ و شه‌نگه‌كه‌ به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌ جوانی و شۆخ و شه‌نگی كارۆلیناوه‌ هه‌بێت





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif