كەشتیەكی ئێرانی لە ئاوی عێراقدا نوقمبوو

ليست هناك تعليقات


ئەمڕۆ هەینی 5-6-2020 کەشتییەکی ئێرانی بەناوی بهبهان لە نزیک ئاوەکانی عێراق لە خور عەبدوڵڵا نوقمبوو.

کەشتییەکە کە سیرامیکی هەڵگرتبوو، لە بەندەری خوڕەمشەهر بەرەو بەندەری ئومل قەسری عێراق بەڕێکەوتبوو.

نادر پەسندە، بەڕێوەبەری گشتی پاراستنی رێکخراوی دەریاوانیی ئێران رایگەیاندووە، کەشتییەکە 850 تۆن سەرامیکی ئێرانی پێبووە و لە نزیک بەندری ئوم ئەلقەسر نوقمبووە. 

بە گوتەی پەسندە، تا ئێستا چوار لە سەرنشینانی کەشتییەکە رزگارکراون و تەرمی دوو سەرنشینیش دۆزراوەتەوە، هەروەها چەند سەرنشینێکی کەشتییەکەش بێسەروشوێنن و گەڕان لەلایەن بەلەمە ئێرانی و عێراقییەکان بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە. 

تا ئێستا هۆکاری نوقمبوونی کەشتییەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە بەردەوامە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif