مامۆستایەكی ئاینی: هۆكاری قەدەغەكردنی لە میمبەر ئاشكرا دەكات

ليست هناك تعليقات


مامۆستا کەمال ئەمین گوڵپی مامۆستای ئاینی دیاری دەڤەری هەورامان و هەڵەبجە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنوسێت: ئەزانن ناحەقی بە مامۆستایانی ئاینی دەکەن بۆ ناپرسن من بۆچی میمبەرم لێ قەدەغەکرا؟

مامۆستایانی دەزانن چۆن داوای دەسلەکارکێشانەوەی حکومەت بکەن ئەوە ئێوەن ناتانەوێت تێبگەن ئەوڕۆژانەی من لەسەر میمبەر گوتم دەنگ مەدەن بەدز وخیانەتکار چوون مدیری مەکتبەکانیش بەدەنگی ئێوە دیاری دەکرێ و دواتر هەر ئەوەی دەبێتە براوەی یەکەم هەر ئەوانەن لەسەرۆک تا مدیری قوتابخانەکانیش دادەنێن.

لە درێژەی بابەتەكەیدا مامۆستا كمال ئەمین دەنوسێت: ئێوە بەگوێ ئێمەتان نەکرد دەی بەرهەمەکەی بخۆن وامانگی شەشی ساڵی ۲۰۲۰ یەک موچەتان وەرگرتووە، من هەر لەبەر ئەوە لەسەر میمبەر لابرام و میمبەرم لێ قەدەغەکرا، 

مامۆستا ئاینیەكە لە بەشێكی نوسینەكەیدا گلەی لە رێكخراوەكان و نوسەران دەكات و دەڵێ: سبحان اللە نەرێکخراوێکی مەدەنی و نە فسفس پاڵەوانێکی فیسبوک نقەی لێوەنەهات نەیان توانی بە دوو دێر نوسین ئیدانەی ئەو کاربکەن، وا بۆ دووساڵ دەڕوات ئەو زوڵمە لەسەر من بەردەوامە، ئێستا دەتانەوێت جارێکی تر بڵێن بەحکومەت دەس لەکاربکێشێتەوە کە ئێوە دەنگتان پێداوە بەڕاستی ناحەقێکی بێجێیە بەمامۆستایانی ئایی دەکەن.









ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif