فەرهاد دژپەسەند، وەزیری ئابووری و دارایی ئێران، بانگهێشتی عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی وەزیری دارایی عێراق دەکات، بۆ ئەوەی سەردانی ئێران بکات.
بەگوێرە میدیای فەرمی ئێران، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق، نامەی بانگهێشتنامەکەی پێبەخشیووە، کە ئامانجی سەردانەکە پەرەپێدان و بەرەوپێشىردنی پەیوەندیییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.
بە گوێرەی میدیای ئێرانییەکان، عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عێراق، هیوای خواستووه لە ئایندەیەکی نزیکدا بە سەرۆکایەتی شاندێکی بازرگانی و ئابووری سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات.
ئەمە لە کاتێکدایه مانگی رابردوو وەزیری دارایی عێراق سەردانی سعوودیە و وڵاتانی کەنداوی کرد و داوای هاوکاری لە وڵاتانی دراوسێ کرد، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داکەوتنی نرخی نەوتەوە، عێراق لە دۆخێکی سەختی ئابووری دایە، کە بەهۆی و کەمبوونەوەی داهات كێشهی لە خهرجكردنی مووچە بۆ دروستكردووە، ههروهها داوای هاوکاری دابینکردنی کارەبای لە شانشینی سعوودیە کرد و ریازیش پشتیوانی خۆی بۆ بەغدا دوپاتکردەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق