رهفحاوییهكانى عێراق، ئه‌وانه‌ى چه‌ند ساڵه مووچه‌ى به‌رز و خه‌رجى ته‌ندرستى و سه‌فه‌ر و خوێندنیان بۆ دابینكراوه، ئێستا حكومه‌ت به‌نیازه ده‌ستێك بهێنێت به ئیمتیازهكانیاندا، ئه‌وان ناڕازین و دژى راگرتنى مووچه‌كانیان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، خه‌رجى زۆرى رهفحاوییهكان بووه‌ته بارێكى گه‌وره به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه.
له كۆتاییه‌كانى مانگى رابردووه‌وه، دۆسیه‌ى مووچه‌ى رهفحاوییهكان له عێراق، گڕى به‌رداوه‌ته تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. كێشه‌كه له‌وێوه په‌رده‌ى له‌سه‌ر لادرا كاتێك مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران، بڕیاریدا به راگرتنى مووچه‌ى رهفحاوییهكان و هه‌موو ئه‌وانه‌ى دوو مووچه‌یان هه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانى مووچه.
له كاردانه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره‌ى حكومه‌تى عێراق، سه‌دان خۆپیشانده‌ر له زیندانییه سیاسییه‌كان و خاوه‌ن مووچه‌كانى ره‌فحا، له ژماره‌یه‌ك پارێزگاكانى عێراق خۆپیشاندانیان كرد، دژى راگرتنى مووچه‌كانیان.
رهفحاوییهكان کێن؟
چیرۆكى رهفحاوییهكان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى ١٩٩١، به دیاریكراوى دواى كۆتایى هاتنى شه‌ڕى دووه‌مى كه‌نداو له خوارووى عێراق، راپهڕینێكى جه‌ماوه‌رى دژى سه‌رۆكى ئه‌وكاتى عێراق سه‌دام حسێن ئه‌نجامدرا.
دواى مانگێك له سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و ناڕه‌زاییه‌تییه جه‌ماوه‌رییه، سه‌دام كۆنتڕۆڵى جوڵاوهنهكهى كرد، له‌و كاته‌دا ئه‌وانه‌ى راپه‌ڕین هه‌ندێكیان ده‌ستگیركران و هه‌ندێكیان كوژران، به‌شێكیان چوونه ده‌ره‌وه‌ى وڵات و به دیاریكراوى چوونه شارى رهفحاى سعودیه كه له‌سه‌ر سنوورى عێراق.
قانونى عێراقى، ئه‌وانه‌ى به تێكۆشه‌رى راپه‌ڕینى جه‌ماوه‌رى پێناسه كردووه، به جۆرێك كه ناچاربوون خۆیان بشارنه‌وه عێراق به‌ره‌و سعودیه جێبهێڵن، وه ئه‌وانه‌شى كه له كامپه گه‌مارۆ دراوه‌كاندا له‌دایكبوون مافیان پێدراوه.
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ساڵى ٢٠٠٦ یاساى ژماره ٤ى ده‌زگاى زیندانییه سیاسییه‌كانى ده‌ركرد، كه زیندانییه سیاسییه‌كان و دهستبهسهرداگیراوانى ره‌فحا ده‌گرێته‌وه.
له ساڵی ٢٠١٣ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران یاساكه‌ى هه‌موار كرد، به جۆرێك ئه‌وه‌ى دیاریكرد كه رهفحاوییهكان به‌پێى ماوه‌ى مانه‌وه‌یان له كامپه‌كان مووچه وه‌ربگرن، مافى ئه‌وه‌شى پێدان له‌یه‌ك كاتدا مووچه‌ى خانه‌نشینى و مووچه‌ى وه‌زیفه‌شیان وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ها پارچه‌یه‌ك زه‌وى نیشته‌جێبوونى پێبه‌خشین، كورسى خوێندنى باڵاى پێبه‌خشین و چاره‌سه‌رى پزیشكی‌یان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌سه‌ر خه‌رجى ده‌وڵه‌ت ده‌بێت، هه‌روه‌ها خه‌رجى سه‌فه‌رێكى ساڵانه‌شیان بۆ ده‌كرێت.
تاریق حه‌رب پسپۆڕى یاساى ده‌ستوورى بۆ (الجزیره) ده‌ڵێت:"ده‌ستوورى عێراق، مافى داوه به زیندانى سیاسى و دهستبهسهرداگیراوانى ره‌فحا، به‌ڵام مافى مووچه‌ى خانه‌نشینى پێنه‌داون". ده‌ڵێت، مووچه‌ى خانهنشیى مافێكى فه‌رمانبه‌ره‌و پێى ده‌درێته‌وه، چونكه له‌كاتى ئه‌ركدا له مووچه‌كه‌ى ده‌بڕدرێت، به‌ڵام رهفحاییهكان له ئه‌ركدا نه‌بوون تا مووچه‌یان بۆ بڕدرێته‌وه.
حه‌رب پێى وایه، یاساى زیندانیه سیاسییه‌كان پێچه‌وانه‌ى ژماره‌یه‌ك یاساى دیكه‌یه، به تایبه‌ت یاساى خانه‌نشینى، چونكه یاساى خانهنشیى ته‌نها مافى داوه به خه‌رجكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینى بۆ هه‌ركه‌سێك كه خزمه‌تێكى پیشه‌یى هه‌بێت له حكومه‌تدا، بۆ ماوه‌یه‌كى دیاریكراو.
به‌گوته‌ى تاریق حه‌رب، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رهفحاوییهكانى به په‌نابه‌ر پێناسه كردووه، نه‌ك ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو، قانون پێچه‌وانه‌ى پێناسه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بۆ ئه‌وان، بۆیه بڕیارى حكومه‌ت به راگرتنى مووچه‌كانیان"دروسته".
ژماره‌ى دهستبهسهرداگیراوانى رهفحاویى ده‌گاته ٣٠ هه‌زار كه‌س، به‌گشتى به خێزانه‌كانیانه‌وه ده‌گه‌نه ٤٠ هه‌زار. ئه‌وه له كاتێكدایه به‌گوته‌ى تاریق حه‌رب ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى رهفحاوییهكان له‌نێوان ساڵانى ١٩٩١ بۆ ٢٠٠٣ له سێ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س تێنه‌په‌ڕیوه، ئه‌وه‌ش واته ژماره‌یان بۆ هه‌شت هێنده زیادكراوه.
پەرلەمانتارێكی عێراق پێی وایه، ئابوورى عێراق قوربانى ئه‌و یاسایانه‌یه كه لێكۆڵینه‌وه‌یان لێنه‌كراوه، قوربانییه‌كان له هه‌موو جیهاندا به قه‌ره‌بووكردنه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، نه‌ك به مووچه‌ى خانه‌نشینى به درێژایى ته‌مه‌نیان. به‌گوته‌ى ئه‌و مه‌رجه‌كانى خانه‌نشینى بوونى نییه له خانهشینكردنى زیندانیه سیاسییه‌كان،"لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان به ئاڕاسته‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكه هه‌نگاوده‌نێت".
به‌پێى گوته‌ى عه‌بدولڕه‌حمان مه‌شهه‌دانى پسپۆڕى ئابوورى، بۆ مووچه‌ى زیندانییه سیاسییه‌كانى پێشوو و رهفحاوییهكان ساڵانى رابردوو ١٨ ملیار دۆلار خه‌رجكراوه.
پەریسەر پرێس
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق