د.كاوە شێروانی
پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر، سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنكیى هه‌ولێر.
-
خوێندنى ئه‌لیكترۆنى و ئۆنلاین چه‌ندین ساڵه له زانكۆكانى جیهان وه‌كو هۆكارێكى گه‌یاندنى په‌یامى په‌روه‌رده‌یى و فێربوون به‌كارده‌هێنرێت، له زانكۆكانى كوردستان ئه‌زموونێكى ته‌واو نوێیه و پێشتر زۆر كه‌م به‌كارهێنراوه. له دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و داخستنى كامپى زانكۆكان، به مه‌به‌ستى به‌رده‌وامبوونى پرۆسه‌ى خوێندن، زانكۆكان به ناچارى هه‌ر له سه‌ره‌تاى قه‌ده‌خه‌كردنى هاتووچۆ له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌سته‌مبوونى گه‌ڕانه‌وه‌ى قوتابیان بۆ كامپه‌كان به‌دواى به‌دیلێكى تردا گه‌ڕان. ئه‌وه‌بوو له سه‌ره‌تاى مانگى ئایار به فه‌رمى ده‌ستكرا به خوێندنى ئه‌لیكترۆنى.
پێشتر له‌وانه‌یه لێره و له‌وێ هه‌ندێك له زانكۆكان سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنیان وه‌كو یارمه‌تیده‌ر بۆ پرۆسه‌ى خوێندن له هه‌ندێك به‌ش به‌كارهێنابێ، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نه‌بووه به ته‌واوى پشتى پێببه‌سترێت. بۆ نموونه له هه‌ندێك له به‌شه ئه‌ندزیارییه‌كانى كۆلێژى ته‌كنیكى چه‌ندین ساڵ بوو پێگه‌ى ئیدمۆدۆ بۆ خوێندن به‌كارده‌هێنرا، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نه‌بوو كه مامۆستا و قوتابیان به ته‌واوى پشتى پێببه‌ستن و له هه‌موو به‌شه‌كانى تر‌ى زانكۆ به‌كاربهێنرێت.
له مانگى ئایارى 2020ـه‌وه هه‌موو زانكۆكان به فه‌رمى و به ته‌واوى ده‌ستیان به خوێندنى ئه‌لیكترۆنى كرد و چه‌ندین پێگه‌ى ئه‌لیكترۆنیان دامه‌زراندن، له‌وانه پێگه‌ى موودل و ئیدمۆدۆ و خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك گووگڵ كلاسڕووم و زووم و مایكرۆسۆفت و هتد، هه‌ر زانكۆ و كۆلێژ و په‌یمانگه‌یه‌ك به پێى پسپۆڕى و ئه‌زموونى خۆى. له سه‌ره‌تا مامۆستا و قوتابیان زۆر به په‌رۆشه‌وه روویان تێكرد و بۆ خوێندن به‌كاریان هێنا. بۆ نموونه له هه‌فته‌ى دووه‌مى ئه‌م پرۆسه‌یه رێژه‌ى به‌شداریكردنى قوتابیان له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر گه‌یشته 95.5% كه ئه‌مه رێژه‌یه‌كى هه‌ره زۆره و جێگه‌ى ده‌ستخۆشى مامۆستا و قوتابیانه كه بتوانن به توانا و ئه‌زموونى خۆماڵى و كوردستانى ئه‌مه بكه‌ن. هه‌ر خۆى دانانى سیسته‌مه‌كه پێویستى به كات و ئه‌زموونێكى زۆره، هه‌ندێكجار كۆمپانیا پرۆفێشناڵه‌كانى بوارى ته‌كنۆلۆجیاى زانیارى پاره‌یه‌كى زۆریان ده‌وێت بۆ دانانى سیسته‌مێكى له‌م بابه‌ته, به‌ڵام پسپۆڕه نێوخۆییه‌كانى ئه‌م بواره‌له زانكۆ توانیان له ماوه‌ى 10 رۆژ له كۆتایى مانگى نیسان ئه‌م سیسته‌مه دابمه‌زرێنن.
پاش ماوه‌یه‌ك خوێندن به‌و سیسته‌مه، به‌ربه‌ست و كێشه و گرفته‌كان ده‌ستیان پێكرد، ئه‌م كێشانه‌ش به‌شێكیان دروستكراو بوون و به‌شێكیشیان واقیعى بوون. به‌ربه‌سته دروستكراوه‌كان ئه‌وه بوون كه كه‌سانێك به مه‌رامى سیاسى و موجامه‌له هانى قوتابیان و خوێندكارانیان ده‌دا كه نه‌چنه نێو ئه‌م جۆره خوێندنه، ئینجا بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگى قوتابیان و خوێندكارانى ناڕازى و نا مولته‌زیم بێت یان به‌شێكى تر بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو هه‌میشه ره‌تكردنه‌وه‌ى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى حكومه‌ت بێت، چونكه به‌شێك له لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن هه‌ر كارێكى زانكۆ و وه‌زاره‌ت و كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت بیكات، ئه‌گه‌ر باشیش بێت و سوودیشى بۆ خه‌ڵك هه‌بێت، ئه‌وان هه‌ر كێشه و به‌ربه‌ستى بۆ دروست ده‌كه‌ن.
هه‌ندێ به‌ربه‌ستى واقیعیش هاتنه پێشه‌وه كه شتێكى ئاساییه له هه‌ر پرۆسه‌یه‌كى نوێ، به‌تایبه‌تى كه به ناچارى هاتبێته پێشه‌وه، به‌ربه‌ست بێته په‌یدا ببێت. له‌وانه نه‌بوونى ژێرخانێكى ته‌كنۆلۆجى باش له نێو زانكۆكان و له هه‌رێمى كوردستان، نه‌بوونى هێڵى ئینته‌رنێتى خێرا، نه‌بوونى ئامێرى مۆبایلى زیره‌ك یان ئاى پاد و لاپتۆپى پێویست له‌لاى قوتابیان و خوێندكاران، نه‌بوونى كه‌لتوورى ئه‌م جۆره خوێندنه له كوردستان و نه‌بوونى ئه‌زموون ته‌كنیكى پێویست له‌لاى به‌شێك له مامۆستایانیش. به‌ڵام من پێموایه ئه‌م به‌ربه‌ستانه ته‌نها 5% ى كێشه‌كان بوون و ده‌كرا به هاوكارى هه‌موو لایه‌ك چاره‌سه‌ربكرابان. ئه‌وانى تر هه‌مووى به‌ربه‌ست و كێشه‌ى وه‌همى و دروستكراوبوون.
من پێموایه خوێندنى ئه‌لیكترۆنى له‌و ماوه كه‌مه و له‌و بێ ئه‌زموونیه و له نه‌بوونى ژێرخانى پێویست، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ربه‌سته دروستكراوانه‌ى كه باسمان كرد، هێشتا به‌شێكى زۆر له ئامانجه‌كانى خۆى پێكاوه. بۆ نموونه ئێستا زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى مامۆستایان و قوتابیانى زانكۆكانى كوردستان ئیمێلى فه‌رمى زانكۆیان هه‌یه، كه چه‌ندین ساڵ بوو هه‌وڵده‌درا به‌ڵام نه‌ده‌كرا، كه بوو به ناچارى و پێویستى ئیتر هه‌موو ناچار بوون هه‌یانبێت. له‌لایه‌كى تره‌وه ئێستا زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى مامۆستایان و قوتابیان ده‌توانن چه‌ند پێگه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى بۆ خوێندن به‌كاربێنن. هه‌روه‌ها ته‌كنیكاران و پسپۆڕانى بوارى ته‌كنۆلۆجیاى زانیارى له زانكۆكانى كوردستان ئه‌زموونێكى باشیان په‌یدا كردووه و له‌مه‌ودوا ده‌توانن ئه‌م سیسته‌مانه به‌ڕێوه‌ببه‌ن و به‌سه‌ر كێشه و گرفته ته‌كنیكیه‌كانیشدا زاڵ ببن. له‌مه‌ش گرینگتر به‌هۆى به‌كارهێنانى زۆرى سیرڤه‌ر و پێگه و بوارى ئه‌لیكترۆنى زانكۆكان له‌لایه‌ن مامۆستایان و قوتابیانه‌وه، من پێموایه ئه‌مساڵ زانكۆكانى كوردستان له رێزبه‌ندییه جیهانیه‌كاندا هه‌نگاوێكى ده‌چنه پێش، چونكه زۆربه‌ى ئه‌م رێزبه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیانه به‌شێكى قورساییان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێت تا چه‌ند پێگه و سێرڤه‌ر و ماڵپه‌ڕى زانكۆكان له‌لایه‌ن مامۆستا و قوتابیانه‌وه سه‌ردانیان ده‌كرێت.
هه‌رچۆنێك بوو به خوێندنى ناو كه‌مپ و خوێندنى ئه‌لیكترۆنى نیوه‌چلى و ناچاریى ساڵى ئه‌كادیمى 2019 – 2020 وا خه‌ریكه ته‌واو ده‌كرێت، ئه‌زموونێكى نوێ تاقیكرایه‌وه و رێگه نه‌درا ساڵێكیش له ته‌مه‌نى قوتابیان و خێندكاران به‌فیڕۆ بڕوات. هیوادارین ساڵى نوێى خوێندن هه‌موومان بگه‌ڕێینه‌وه نێو كه‌مپى زانكۆكان و دوور له په‌تاى كۆڕۆنا ده‌ست به خوێندن بكه‌ینه‌وه و ئه‌و به‌شه خوێندنه‌ى ماوه‌ته‌وه‌ش، له كریدیته نه‌خوێندراوه‌كان و وانه پراكتیكى و تاقیگه‌یی و مه‌یدانیه‌كان قه‌ره‌بوو بكه‌ینه‌وه.
به‌ڵام له كۆتاییدا، ئه‌گه‌ر زانكۆكان دیسان نه‌توانن له سه‌ره‌تاى ده‌سپێكردنه‌وه‌ى ساڵى ئه‌كادیمى نوێ، له مانگى سێپتێمبه‌ره‌وه، قوتابیان بێننه‌وه ناو كامپه‌كانیان، به‌تایبه‌تى كه په‌تاى كۆرۆنا ئێستا رۆژ له دواى رۆژ زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه، پێشنیارى ئه‌وه ده‌كه‌م زانكۆكان له هه‌ردوو مانگى پشووى هاوێن، ته‌مووز و ئاب، خۆیان ئاماده بكه‌نه‌وه بۆ خوێندنى ئه‌لیكترۆنى و ئۆنلاینیش، ئه‌و كێشه و گرفته واقیعى و راسته‌قینانه‌ى له ئه‌زموونى پێشتر هاتنه پێشه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ت و زانكۆ و مامۆستا و قوتابیان و خوێندكارانیش رووبه‌ڕووى هه‌ر هه‌وڵێكى به سیاسى كردن و به‌لاڕى لابردن و به‌ربه‌ست دروستكردن ببنه‌وه، چونكه چاره‌سه‌رى تر نیه و ئه‌مجاره‌ش ناكرێت به‌شێكى تر‌ى كریدیته‌كانى خوێندن بۆ ساڵى دواتر بگوازرێته‌وه.
كورد ده‌ڵێ: وا چاكتره پێشى تایێ به‌ڕى به‌خۆتدا بده‌یت
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق