عێراق و توركیا و كۆلكەهاوبەشەكانیان

ليست هناك تعليقات

ئالان توفیق ساڵح
-
لە ئێستادا بەھۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیاتر لە ھەموو کاتێک کۆی جیھان نەک بەتەنھا لەبەردەم مەترسی تەندروستی ئەم ڤایرۆسەدایە بەڵکو لەڕووی ئابووریشەوە لەبەردەم داڕمان و ھەرەسھێنانێکی گەورەدایە و ڕێژەی بێکاری لەسەرانسەری جیھاندا ڕوولەزیادبوون دەکات و نرخی نەوت بە سالب خۆی بەیانکردووگەشتوگوزاربەشێوەیەکی تەواو پەکی کەوتووەو وەستاوە، بە واتایەکی تر ھەم وڵاتانی خاوەن نەوت ھەم وڵاتانی پشت بەستو بە گەشتو گوزارلە قەیرانی دارایی قوڵدان.

بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا وڵاتێکی وەک تورکیا کە پشتی بە گەشتوگوزاربەستووەوکۆرۆنا لەئێستادا تەنگی پێھەڵچنیوەخەریکی جوڵەی سەربازی گەورەو شەڕسەرڕێ خستنە!

ئەوەی جێگای سەرنجە لەم جموجوڵە سەربازییانەی تورکیا دوڕەھەندە:
ڕەھەندی یەکەم لایەنە سەربازییەکەچونکە لەوەتەی تورکیای دوای خەلافەتی عوسمانی دروست بووە نەیتوانیوە لە زیاتر لە یەک لایەوە شەڕبکات چونکە ھەم لایەنە ئابوورییەکەی ھەم لایەنە سەربازی وتەکنیکیەکەی بواری نادەن کاری لەو جۆرە بکات، پرسیارەکە ئەمەیە ئەی لەئێستادا تورکیا چۆن دەتوانێت لە سێ لاوە شەربکات( کوردستان، سوریا، لیبیا)و دەستکەوتی گەورە بەدەست بھێنێت؟

ڕەھەندی دوھەم، بواری ئابورییە کە جگە لە دابەزینی بەرچاوی لیرەی تورکی لە ماوەی پێشودا، لە ئێستادا پارەیەکی زۆر تەرخانکراوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆناوگەشتوگوزاریش«بڕبڕەی پشتی ئابوری ئەو وڵاتە» بەتەواوەتی پەکی کەوتووە!

پرسیارەکە جارێکی تر ئەمەیە بەم ھەلو مەرجە سەربازی وئابوورییەوە تورکیا چۆن دەتوانێت ئەم سێ شەڕەبکات؟

ئەگەر چی لە واقعدا بابەتەکە لەوە ئاڵۆزترە کە بەوتارێکی ئاوا کورت بتوانین شرۆڤەی ھەموو ڕەھەندە سەربازی و ئابووری وجیۆپۆلۆتیکەکانی بکەین ، بەڵام لەم دووڕەھەندەوە بەسەیرکردنێکی ورد بۆمان دەردەکەوێت کە لەپێش ھەموو شتێکەوە لەڕووی سیاسییەوە تورکیا گڵۆپی سەوزی بۆ داگیرسێنراوە لەلایەن ئەمریکاو ڕوسیاوە چونکە بەبێ ڕەزامەندی ئەم دوو زلھێزە مەحاڵە تورکیا سەرکێشییەکی سیاسی وسەربازی لەو جۆرە بکات.

لە ڕووی ئابوورییەوە تورکیای ئەردۆگان توانیویەتی ژیرانە یاری لەسەر وەتەری ئایینی بکات وختوکەی عاتیفەی ئیخوانەکان بدات بە باسکردنی خەلافەت و سەرخستنی « ئایینی خودا»

لە ئێستادا تورکیا یەکێکە لە پەناگە ھەرە توندەکانی ئیخوانە ھەڵھاتووەکانی میسروعێراقە و هەرلێرەوە قەتەری ئیخوانی بە پارەپاڵپشتی تورکیا دەکات و بەشێکی زۆری تێچوی سەربازی لەلایەن قەتەرەوە دابیندەکرێت، ئەمە جگە لە بەکارھێنانی ئیخوانەکان لە ڕووی فکری و فەتوادانەوە بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین سۆزو پاڵپشتی و نیشاندانی سوپای تورک وەک سوپای ئیسلام و نەیارەکانیشی وەک کافر( لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆچونی ئیخوانەکانی کوردستان بخوێننەوە وەک نموونە)

لەڕووی سەربازیشەوە لە ئێستادا ھەر یەک لە سوریاولیبیا بە تایبەت لە لیبیادائیخوانەکان بەکاردەھێنێت وەک سەربازو شەڕی ناوخۆیان پێدەکات کە لە مەشدا زیرەکانە سەرکەوتووبووە وزۆرێک لە چەکدارە پشتیوانەکانی تورکیا لە ئەندامانی ئیخوانن وبە قەناعەتی خۆیان شەڕبۆگەڕانەوەی خەلافەت دەکەن!

ھەرچی پەیوەندی بەکوردستانیشەوە ھەیەتورکیا مۆڵەتی لە حکومەتی عێراقی وەرگرتووە بۆ ھێرش کردنەکەی و حکومەتی ھەرێمیش لە ھەموو ڕوویەکەوە لەوپەڕی لاوازیدایە ، ئەمە جگە لە بوونی پەیوەندی ئابووری بەھێز لە نێوان پارتی وتورکیا، ئەوەی لەمەش زیاتر جێگەی داخ و تێڕامانیشە بێدەنگی و بێھەڵوێستی ئەو حیزبانەیە کە تانە لە پەیوەندی بەھێزی تورکیاو پارتی دەدەن!!

لە ئێستا بە بۆچونی ئێمە تورکیا پێدەچێت خەریکی ڕێکخستنی گەمەیەکی سیاسی تربێت لەگەڵ عێراق، رافع عیساوی کە تۆمەتبارە ئەگەر کازمی بڕیاری لێخۆش بوونی بۆ دەربکات ئەوا ئەو کات تورکیاش ھەوڵدەدات بڕیاری لێخۆش بوون بۆ تاریق ھاشمی « کە عەرەبێکی شۆفێنی ئیخوانی تۆمەتبارەوھەڵھاتوی تورکیایە»وەربگرێت و ڕۆڵی سیاسی بۆ بگێڕێتەوە و بکرێتە چاوو گوێی تورکیا لە عێراق 

لە داھاتوشدا دەبێتە دوژمنێکی سەرسەختی کوردلە بەغداد بە پاڵپشتی ھەندێک لە خزمانی کورد لەوێ.

بیرمان نەچێت کورد بە ساویلکەیی خۆی کۆمەڵێک جاش و سیخوڕی عەیارتەمامی ناردۆتە بەغداد کە کار لەسەر ڕادەستکردنەوەی کوردستان دەکەن بە بیانووی ئەوەی کە حکومەتی ھەرێم گەندەڵە(کە ھیچ کەسێک گومانی لە وەدا نیە) وەک ئەوەی حکومەتی بەغدا حکومەتی شەریفەکان بێت و عێراقیش وڵاتێکی شەففافی بە دامودەزگاییکراوبێت!!!!!

بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم ھەموو دوژمنانە ببینەوە پێویستە دەسەڵاتدارانی کوردستان بە جددی دەست بکەن بە چاکسازی و وەلانانی ھەموو ناکۆکییە ناوخۆییەکان چونکە ئەمەی کە ھەیە گەورەترین ھەلە مێژوو داوێتی بە ئێمە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif