پلازمای ئەسپ بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا بەکاردەهێندرێت

ليست هناك تعليقات

زانایانی ئەرجەنتین لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە دەکەن کە پلازمای ئەسپ بۆ تووشبووانی کۆرۆنا بەکاربێنن تاوەکو ڤایرۆسەکە لە نێو لەشیاندا نەهێڵێت. 

سەرەتا پڕۆتینێکی بێ زیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیادەکەنەوە و لە رێگەی دەرزییەکەوە لە ئەسپەکەی دەدەن، لەشی ئەسپەکە دەستدەکات بە دروستکردنی دژە تەنێکی زۆر دژی پڕۆتینەکە، دواتر پلازمای خوێنی ئەسپەکە کە دژەتەنەکانی تێدایە، جیادەکەنەوە و لە رێگەی دەرزیەوە لە لەشی تووشبووەکە دەدەن. 

دژەتەنەکان ڤایرۆسەکە دەناسنەوە و هێرشدەکەنە سەری و ناهێڵن دەربازی نێو خانەکانی لەش بێت و لەنێوی دەبەن. بەمەش تووشبووەکە چاکدەبێتەوە. 

لینوس سپاتز، سەرۆکی کۆمپانیای ئینمیونۆڤا لەوبارەوە دەڵیت، ئەسپەکان وەکو کارگەی زیندەیین؛ هیچیان لێنایەت. پێکوتەیەکیان لێدەدەیت، ئەوانیش دەستدەکەن بە دروستکردنی دژە تەن. ژمارەیەکی زۆری دژەتەنت دەستدەکەوێت، چونکە دەتوانیت بڕێکی زۆری شلەی پلازما لەم ئاژەڵانە بەدەستبێنی.

بەشێوەیەکی ئاسایی، پلازمای خوێنی ئەو تووشبووانەی کە چاکبوونەتەوە بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو تووشبووانەی کە هێشتا هەڵگری ڤایرۆسەکەن، بەڵام گرنگی پلازمای ئەسپ لەوەدایە، کە بڕێکی زیاتری دژە تەنی تێدایە و بەهێزتریشن لەوانەی کە لەشی مرۆڤ بەرهەمیدێنن. 

فێرناندۆ گۆڵدباوم، بەڕێوەبەری زانستیی کۆمپانیای ئینمیونۆڤا دەڵیت، هێزی ئەو پلازمایەی کە ئەسپەکان بەرهەمی دەهێنن 20 تا 100 جار زیاترە لە هێزی پلازمای ئەو تووشبووانەی کە چاکبوونەتەوە.

پلازمای ئەسپ لە تاقیگەدا توانیویەتی بە تەواوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێوببات، بڕیارە دوای سێ هەفتەی دیکە، لە ئەرجەنتین پلازماکە لە 15 نەخۆشخانە و نۆرینگەی تایبەت و گشتی، لە سەر 250 تووشبووی کۆرۆنا تاقیبکرێتەوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif