كێن ئەوانەی بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن و ژمارەیان چەندە؟

ليست هناك تعليقات


بەڕێوەبەری ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند ئەمڕۆ نزیکەی 25 هەزار قوتابیی پۆلی 12ی ئامادەیی بەشداری تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی تاقیكردنەوەكان دەكەن ‌و تاقیكردنەوەش تەنیا لەو وانانە دەبێت كە لە وەرزی یەكەم لێی كەوتوون.

هەردی مەعروف، بەڕێوەبەری ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند ئەمڕۆ یەكشەممە 6-7-2020 ئەو قوتابیانەی 12ی ئامادەیی كە لە چوار وانە زیاتر كەوتوون و ژمارەیان 25 هەزار قوتابی دەبێت، تاقیكردنەوەی وەرزی دووەم دەکەن. گوتیشی: "تاقیكردنەوەكانیش تەنیا لەو وانانە دەبێت كە لە وەرزی یەكەم لێی كەوتوون ‌و ئەمە جگە لەوەی 10 نمرەش هەیە". 

سەبارەت بە کاتی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ، بەڕێوەبەری ئەزموونەكان، لە وەزارەتی پەروەردە دەڵێت خشتەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ بۆ قۆناخی 12ی ئامادەیی بەشەكانی زانستی ‌و وێژەیی‌ و پیشەیی ‌و خوێندنی ئیسلامی وەكو خۆیەتی ‌و هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە: "لە 11-7-2020 یەكەم رۆژی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی 12ی ئامادەی دەبێت ‌و پێویستە قوتابی خوێندكاران بە باشی خۆیانی بۆ ئامادە بكەن".

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئەمساڵ هەر تاوەكو 25-2-2020 وانە لە ناوەندەكانی خوێندن خوێندرا، لە کاتێکدا لە ساڵانی رابردوو هەتاوەكو كۆتایی مانگی پێنج پرۆسەی خوێندن بەردەوام دەبوو.

پێشتر وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا سەرجەم ئەو قوتابییانەی کە لە وەرزی یەکەمی تاقیکردنەوەکان دەرچوون یان لە سێ وانە کەوتوون، بەشداری تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی 12ی ئامادەیی بکەن.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif