چەند ئەتەکیەتێکی رۆیشتن بەڕێگادا بۆ خانمان

ليست هناك تعليقات

هەر کارێک کە رۆژانە ئەنجامی دەدەیت یاسای ئەتەکیەتی تایبەت بەخۆی هەیە، تەنانەت رۆیشتن بەڕێگادا یاسای خۆی هەیە و باشترە خانمان جێبەجێی بکەن، کاریگەری دەکاتە سەر شێوازی دەرکەوتنیان.

یەکەم: لاسایی کەسانی دیکە مەکەرەوە، بەشێوازی خۆت رێبکە.

دوەم: سەرت زۆر بەرز رامەگرە، زۆر نزمیش رایمەگرە، هەوڵبدە ئاسایی دەربکەوە.

سێیەم: بەخێرایی زۆر رێمەکە، بەهەمان شێوە زۆر هێواش مەبە.

چوارەم: لەکاتی سەرکەوتن بەسەر قادرمەدا، بەنەرمی محاجەرەکە بگرە، ئاساییە کەمێک خۆت بنوشتێنیتەوە لەکاتی سەرکەوتن.

پێنجەم: کاتێک کلیل یان هەر شتێک لەدەستت بەردەبێتەوە راستەوخۆ هەڵیمەگرەوە، سەرەتا ئەژنۆت بنوشتێنەرەوە پاشان هەڵبگرەوە.

شەشەم: لەکاتی رۆیشتن تەماشای روخساری هەمو ئەوانە مەکە کە بەلاتدا تێپەڕدەبن، هەروەها ئەگەر چاوەڕوانی کەسێکت کرد سەرنج مەخەرە سەر روخساری هەموان.

حەوتەم: کاتێک بەڕێگادا دەڕۆیت لەگەڵ هاوڕێکانت یان کاتێک بە تەلەفون قسەدەکەیت دەنگت زۆر بەرز مەکەرەوە، بەشێوەیەکیش قسە مەکە کەس لە وشەکانت تێنەگات.

هەشتەم: سەرت لەهەمان ئاستی شانت رابگرە.

نۆیەم: ئەگەر لەگەڵ پیاوێکدا رێتکرد پێویستە بکەویتە لای راستی ئەو کەسەوە.

دەیەم: کاتێک دەڕۆیتە ژورەوە ئەگەر لەگەڵ پیاوێکدا بویت پێویستە تۆ پێش ئەو بڕۆیتە ژوەرەوە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif