بەرپرسێكی پارتی: ئەم قۆناغە پێویستی بە هەماهەنگی هەموو لایەكە

ليست هناك تعليقات

بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییە نیشتیمانی و عێراقی و كوردستانییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: لە ئێستادا هەموان لەبەردەم بەرپرسیارێتیداین و دەبێت ئەم قۆناغە تێپەڕێنین

علی حسین، سەبارەت بە كۆبونەوەكان وتی: پارتی ئاگاداری كۆبونەوەكانە و لەگەڵ حیزبەكان چ ئەوانەی بەشدارن لە حكومەت و چ ئەوانەشی بەشداری حكومەت نین، خاڵی هاوبەش لە نێوانماندا هەیە بۆ دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و بۆ دۆخی عێراق و ناوچەكەش بەگشتی و گفتووگۆی ڕاستەوخۆ و ناراستەو خۆمان هەیە

بەرپرسی پەیوەندیەكانی پارتی وتیشی: ئەو قۆناغەی ئێستای هەرێم و عێراق و ناچەكەی پێدا تێپەڕ دەبێت بەهۆی كۆرۆناو و دۆخی خراپی ئابووریەوە كاریگەری لە سەر تەواوی جومگەكان داناوە و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە پێویستی بە هەماهەنگی لایەنەكان و خەڵكیش هەیە، ئۆپۆزسیۆن بوون ئاساییە بەڵام بەرپرسیارێتی موشتەرەك كۆمان دەكاتەوە بۆ ئەوەی پێكەوە ئەم قۆناغە سەختەی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی تێپەڕێینین، كە بێگومان تەنها دۆخی ئابووری و كۆرۆنا نیە بەڵكو دۆخی سیاسیش پێویستی بە هەماهەنگی هەیە زیاتر هەیە

علی حسین، سەبارەت بە لەشكركێشی و تۆببارانی سنورەكان لەلایەن توركیاو ئێرانەوە وتی: ئێمە هەر جموجوڵێك كە سنورەكان ببەزێنێت و گرژی دروستكات بە كارێكی نادروستی دەزانین بۆ هەردولا چ دەوڵەتەكان و چ هێزەكانیتریش

وە ئەو پرسە بەپێی دەستور پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە دەوڵەتی عێراق و مەركەزەوە هەیە كە بابەتی سیادەی عێراق و پاراستنی سنورەكانە

سەبارەت بە یاسایی چاكسازی بەرپرسی پەیوەندیەكانی پارتی وتی: هەموو حیزبەكان لە جەوهەردا لەگەڵ چاكسازی بوون، ئەوەی جیاوازی دروست دەكات جێبەجێكردنی یاسایی چاكسازیەكەیە، پارتی جدین لە چاكسازی و ئەوەش داخوازی خەڵكە، ئەوەشی دژایەتی چاكسازی بكات ڕووبەڕووی خەڵك دەبێتەوە چونكە ئەوە داخوازی خەڵكە















ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif