چۆن ئەزانی؟

ليست هناك تعليقات

دکتۆر شێركۆ عەبدوڵا
-
۱ـ چۆن ئەزانی باوکت و دایکت بەینیان باش بووە؟
+چونکە ئێستا کەم کەم دێنە فەیسبووک

**

۲ـ چۆنت زانی کۆبوونەوەکە ھیچی لێ سەوز نابێ؟
+چونکە زەردەکەی تیا نەبوو

**

۳ـ چۆن ئەزانی دایکت کۆرۆنای گرتووە؟
+چونکە زوو زوو براژنم ماچ ئەکات

**

٤ـ چۆنت زانی گۆڕانە؟
+چونکە زۆر دیفاع لە پارتی ئەکات

**

٥ـ چۆن ئەزانی زۆری خۆش ئەوێی؟
+چونکە لەبەر چاوی ئەودا گوێ لە گۆرانیی گەعدە ئەگرم تووڕە نابێ

**

٦ـ چۆن ئەزانی نێرە؟
+چونکە حکومەت ئەیدۆشێ

**

۷ـ چۆن ئەزانی نایکەن؟
+چونکە خێری میللەتی تیایە

**

۸ـ چۆن ئەزانی ماستەکەیان ماستی مەڕ نییە؟
+چونکە تەنیا ھەر شەش قازیان ھەیە

**

۹ـ چۆنت زانی دکتۆرێکی باشە؟
+چونکە فەحسی بۆ نەنووسیم

**

۱٠ـ چۆن ئەزانی کەس دەستی بۆ نابات؟
+چونکە خستوومەتە ناو داواکارییەکانی خەڵکی سلێمانییەوە

**

۱۱ـ چۆن ئەزانی کەسوکارەکەی ئینسانی باشن
+چونکە قسەی لەگەڵ کەسیاندا نییە

**

۱۲ـ چۆن ئەزانی وەزعەکە باش ئەبێ
+چونکە ھچ شتێک لەمە خراپتر نییە



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif