شارەزایەكی عقارات:بەشێك لەخەلکی توانای دانی قستی پرۆژەکانی نەماوە

ليست هناك تعليقات


شارەزایەكی بواری عقارات دەڵێت: بەشێکی زۆر لەخەلکی توانای دانی قست و دەفعاتی پرۆژەکانی نەماوەو لەگەل ئەوەی هاوکاری و سەبری خاوەن پرۆژەکان خەریکه تەواو دەبێیت 

سەردار ئازاد عمر، شارەزایی بواری عقارات و خاوەنی عقاراتی ئەملاك  لە شاری هەولێر، لە ژێر ناونیشانی ( ئێستا_چی_روودەدات_لەبازاری_عقارات ) دەنوسێت

ئەگەر بەراستگۆی دۆخی بازارتان بۆ تەرجومەی نوسین بکەم 

ئیستا دوای کۆرۆنا یاخود بلێن لەسەرەتای دەرکەوتنی کاریگەریەکانی کۆرۆناین چەند شتێک روی داوە لەبازاری عقارات 

یەکەم : بەشێکی زۆر لەخەلکی توانای دانی قست و دەفعاتی پرۆژەکانی نەماوەو لەگەل ئەوەی هاوکاری و سەبری خاوەن پرۆژەکان خەریکه تەواو دەبێیت چونکە بەشێکی زۆری پرۆژەکان بە پارەی خەلک تەواو دەکرێت سەرمایەی لەبانک بۆ دانەنراوە لەگەل ئەوەی بەشێک سەرمایەداران پارەی پرۆژەیان هەیە و پێویستیان بە پارەی خەلک نیە 

دووم : کیشەی نیوان کرێچی و خاوەن مولک باردەوامە 

سێ یەم : سەدان دوکان و کۆمپانیا و دەیان پرۆژەی بچوک مام ناوەند و ریستۆرانت ی خەلک فەشەلی هێناوە داخراون 

چوارەم : کۆمپانیا عقاراتەکان ئیستا تیگەشتون زۆرترین لق واتا بەرکەوتنی زۆر ترین زیان بیر لە بچوک بونەوە دەکەنەوە 

پێنجەم : نرخ لەبازار دیار نیە هیچ شوێنی ئەوەی هەیە نرخی کۆنە خەلکیش ئامادە نیە بەنرخی کۆن شت بکری

شەشەم : دەیان پروژەی خانوو شوقە خەریک بون مانگی 2و 3 بخرینە بازار بەلام وەستاون 

حەوتەم : چەند پرۆژەیک وەک دایمۆند ماس ئەڤینۆ لالاڤ و ستار تاوەر mnw چاوەروان دەکرا زوتر استلام بکرێت بەلام بەهۆی کەرەنیتن لەو وادەی چاوەروان دەکرا تەواا نابێیت

هەشتەم : دوو پرۆژە نیشتەجێبون لەلێواری راگەیاندنی افلاسن و شکستن بەهۆی نەبون سەرمایە و نەفرۆشتنی یەکەکانیان



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif