لە دهۆک بڕیاری نوێی رێگەپێدانی هاتووچۆ راگەیێندرا

ليست هناك تعليقات



ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک چەند بڕیارێکی نوێی رێگەپێدانی هاتووچۆی بۆ چەند پیشەیەک راگەیاند.

لە بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆندا ئاماژە بەوە کراوە، جووتیاران دەتوانن لە کاژێر 05:00ـی بەیانییەوە بۆ 07:00ـی بەیانی بچنە نێو باخ و زەوییە کشتوکاڵییەکانیان و لە کاژێر 08:00ـی شەو بۆ 11:00ی شەو بۆیان هەیە بگەڕێنەوە.

ئەو کەسانەی بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵیی وەک سەوزە، میوە، شیر، مریشکی زیندوو، ئالیک، ماسی، هێلکە و ئاژەڵی زیندوویان هەیە دەتوانن لە کاژێر 04:00ی بەیانییەوە بچنە سەر کارەکانیان و کاژێر 04:00ی دواینیوەڕۆ بگەڕێنەوە.

ئامێرە کشتوکاڵییەکانی وەک دەڕاسە، تراکتۆر، بارهەڵگر و تانکەری ئاو بە شەو و رۆژ بۆیان هەیە هاتووچۆ بکەن.

رێگە بە پزیشکانی ڤێتێرنەری و کارمەند و خاوەن و کارمەندانی پرۆژەکانی سامانی ئاژەڵی لە نموونەی سەربڕخانە، کێڵگەی پەلەوەری، هەڵهێنانی جووچکە، کارگەکانی ئالیک و پرۆژەکانی بەخێوکردنی مەڕ و مانگا و بەخێوکردنی هەنگ دەدرێت هاتووچۆ بکەن لە کاژێر 06:00ی بەیانی تا 06:00ی ئێوارە.

لە چوارچێوەی جووڵەی بازرگانیدا رێگە بە هاتووچۆی بازرگانیی بەرهەمە کشتوکاڵی و سپیاتییەکان لەنێوان پارێزگای هەولێر و دهۆکدا هەر بەو جۆرەی لە راگەیاندنی ژمارە 38ـی وەزارەتی ناوخۆدا ئاماژەی پێ کراوە.

هەروەها رێگە بە غازفرۆشەکان دەدرێت غاز دابەش بکەن لە کاژێر 06:00ـی بەیانی بۆ 04:00ی دواینیوەڕۆ.

لە چوارچێوەی خزمەتی گشتیدا رێگە بە گەیاندنی پێداویستیی مۆلیدەکان دەدرێت لە کاژێر 06:00ـی بەیانی بۆ 04:00ی دواینیوەڕۆ.

کارگەکانی ماست و شیرەمەنی دەتوانن لە 06:00ـی بەیانییەوە بچنە سەر کار و لە 06:00ـی ئێوارە بگەڕێنەوە.

لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پێویستە ئەو کەسانە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و خاوەنی کارەکان لە جێبەجێنەکردنی رێنماییەکانی تەندروستی بەرپرسیار دەبن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif