لە ساڵێكدا

ليست هناك تعليقات


فارس نەورۆڵی
-
ساڵێک لەمەوبەر ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی، نێچیرەوان بارزانی وەک سەرۆکی ھەرێم بەڕێوە چوو. ئەم سوێند خواردنە لەکاتێکدابوو ، ناوچەکە بەرەو کێشمەکێشمێکی توندتری سیاسی ، ئابووری و سەربازی زیاتر دەچوو. لەناو ئەم کێشمە کێشانەدا ، ماڵی کورد وەک ھەمیشە ترازاو و بێ گوتارێکی ھاوبەش بوو. ئەگەر بەچاوێکی بێلایەنانەو وەک بەرژەوەندی گشتی سەیری یەک ساڵ سەرۆکایەتی نێچیرەوان بکەین ، دەبینین زۆر بە پەرۆشەوە، لەچوارچێوەی بیروکرداردا ، کار لەسەر خستنە سەر ڕێی ھونەرێکی نوێی تێگەیشتن لەنێو پرۆسەی سیاسی کوردستاندا دەکات، کەدیالۆگ وکرانەوە مانشێتی سەرەکی ئەم تێگەشتنەیە.

بۆ ڕۆچوونە ناو کێشە بونیادییەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ ی پرۆسەی سیاسی بۆ ئەوەی بتوانێ ڕۆشنای بخاتە سەر جغرا فیا نادیارەکان ودەستکاری کردنیان بۆ مۆدێلێکی نوێ، کەبەرژەوەندی کوردی تێدا داڕێژێتەوە، لەھەوڵی دروستکردنی فەزایەکی نوێدایە بۆئەوەی کەس خۆی بەنامۆ نەزانێ تێیدا. لەناو ئەم فەزا نوێیەدا ھەموو لایەک دیالۆگ بکەنە ڕێگای چارەسەری گرفتەکان، چونکە سیاسەت ھەمیشە پێویستی بە گفتوگۆیە و بێ گفتوگۆ سیاسەت کارە سات دروست دەکات. ئەوفەزایە ی لەم ساڵەدا ھەوڵی دروستکردنی داوە، بۆئەوەیە لاپەڕە ناشیرینەکان بسڕینەوە و ئاسەوارە خراپەکانی مێژووی کۆنی کورد نەھڵین و ئەمڕۆیەکی نوێ و ھاوبەش بنووسینەوە. سەرۆکی ھەرێم لەم ھەوڵانەی دا، نە ڕەش بینەو نە گەش بین، بەڵکو کێشەکانی ژیان بەجدی وەردەگرێت و بەھە موو لایەک دەڵێ: بێباکی خراپە بەرامبەر ژیان ، بەرامبەر یەکتر، بەرامبەر کێشەکان. دەیەوێ ڕا جیاوازەکان لەیەکتر نزیک کاتەوە لە یەک ڕای ھاوبەشدا یەکسانیان کات، بە یەک مەعریفە واتە مانیفێستکردنی لەگوتارێکی ھاوبەش دا.

ئەم دیدگایەی سەرۆکی ھەرێم کە لە هێزی نەرم سەرچاوەی گرتووە، پێداویستییەکی ئەخلاقی وسیاسی ئەم قۆناغەی کوردستانە و سڕینەوەی بیری دەمارگیری و ئەو جیھانبینییەیە کەتەنیا خۆت ببینیت، و بینا لەسەر فەلسەفەی سیاسەت و فەلسەفەی ئەخلاق ئەم کارە دەکات. بەدوربینی و ژیری و وردبینییەکی قوڵ. لێرەدا پێویستمان بەتێگەشتنە لە هەڵەکانی خۆمان و ڕوبەڕوبونەوەیان. دوای ساڵێک کاری جدی، ئێستا لەقۆناغێکی ھەستیارو چارەنوسساز و ترسناکداین، کەجیھان دەرگیرە لە گەڵ شە ڕی کۆرۆنادا، ئەم شەڕەش لێکەوتەی قورسی ئابووری وسیاسی لەتەک خۆیدادێنێت و کاریگەری نەرێنی بۆ هەرێم دەبێت. لەلایەکی دیکەوە، ئەمریکاو ئێراق لەگفتوگۆدان بۆدیزاینێکی نوێی سیاسی، لەم گفتوگۆیانەدا بەرژەوەندییەکان بەر یەک دەکەون و هەمیشە لەوبەریەککەوتنانەشدا، ئەڵقەی لاواز دەکرێتە قوربانی . لێرەدا ئەرکی سەرۆک قوستر دەبێت لە یاریکردن لە ستراتیژ و تاکتیکدا.

ئەم خەونە گەورانە قوربانی گەورەی دەوێت، بۆیە نازانرێت سەرۆکی ھەرێم سەرکەوتودەبێت لەئامانجەکانی دا یاخود لەناو ئەو تەونی جاڵجاڵۆکەدا کە لەناوچەکەدا دروست کراوە گیردەخوات. کاتێک سەیری ڕابردووی سەرۆک دەکەین ئومێدمان لەسەر کەوتن نزیکترە، چونکە لەزۆر قۆناغدا ، لەوکاتانەی کە پرۆسەی سیاسی لەھەرێم نزیکی گیانەڵا دەبوویەوە و دوژمنان چاوەڕوان بوون دوا ھەناسەکانی بەمەرگ بسپێرن ، ئا لەو کاتەدا نێچیرەوان بە کردارو حیکمەتی سیاسی خۆی ،ھەرێمی لە مەرگ پاراستووە و لە بێ ھیوای دا ھیوای گەڕاندوەتەوە بۆکورد. لەم سۆنگەیەوە ھیوامان بەسەر کەوتن زیاترە، خۆ ئەگەر ئەم ھێزی نەرمە ببێتە ئامانجی ڕای گشتی ئەوا سەرۆک نێچیرەوان ، نەریتێکی کوردی وەک نەریتی بەریتانییەکان بەرھەم دێنێت.

بەریتانییەکان بە چەرچڵ دەڵێن گەورەسیاسی بەریتانیا بۆ هەمیشە، ئینگلیزە کان کەسێک کاری گەورە بکات پێی دە ڵێن دەوڵەتمەدار یان لەژیان گەورەتر، کاری ھەرەمەزن کە بۆ هەمیشەی سەرۆک نێچیرەوان بەگەورەیی بھێڵێتەوە ،ھەڵکەندنی ئەوگرێ سەرەتانییەیە کەلە ڕۆحی سیاسی کورددایە بەدرێژای مێژوو. ئەویش یەکتر قبوڵ نەکردن وناپاکییە لەگەڵ یەک، بتوانێ بناغەیەکی نوێ بۆیەکتر قبوڵکردن داڕێژێت بۆئەوەی نەوەکانی داھاتوی کورد بینای لەسەر بکەن. لەخودی سەرۆکدا ئەم خەسڵەت وئیرادەیە ھەیە تەنھاپێویستی بەھاوکاریی کۆی ھێزەسیاسیەکان و لۆبی ڕۆشنبیران و پشتگیری ڕای گشتی کوردستانی ھەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif