شەرە قسەی ناو میدیا نامانگەێنێت بەھیچ

ليست هناك تعليقات

بڵێسە جبار فرمان
-
بە دروست کردنی بابەتی جەدەل لەسەر قەوارەی ھەرێم و دژە ھەرێم خەڵک جەواشە مەکەن.

ھەرێمی کوردستان دەستوریە و بە کەس ھەڵناوەشێتەوە.

ھەڵوەشاندنەوەی ھەرێمی کوردستان گۆرینی دەستور و ڕاپرسی گەرەکە، کە لەم ھەلومەرجەی عیراق پێیدا تێدەپەرێت سەختە و بگرە محاڵە.

بە لیدوانی سەیرو سەمەرە لەسەر موچەو گواستنەوەی موچە بۆسەر بغداد خەڵکی مەخەڵەتێنن. ھەموو کەسێکی ئیداری ئەزانێت کە ئەمە مەسەلەیەکی ئیداری و میلاکاتە و ھەر فەرمانبەرێک سەر بە وەزارەتێکە و میلاکی ھەیە لەسەر وەزارەتەکەتی، بۆ گواستنەوەی موچە دەبێت میلاک بگوێزریتەوە.

واتا دەبێت میلاکی تاک بە تاکی فەرمانبەرانی ھەرێم بگوێزرینەوە بۆ سەر وەزارەتەکانی مەرکەز. ئەمەش بێجگە لەوەی گۆرینی بەرێوەبەرایەتیەکان دەگەێنیت و بێ نان کردنی ئەو ھەموو فەرمانبەرانەی لە وەزارەتەکاندا کاردەکەن، ھەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ھەرێمیش ئەگەێنێت کە وەکو ئاماژەم پێدا ھەرێم دەستوریە و بێ گۆرینی دەستوری عیراق و ڕاپرسی ئەمە ناکرێت.

تکایە ھاوڵاتێان بەم لێدوانانە کە ھیچ بنەمایەکی یاسایی و ئیداری نیە سەرقاڵ مەکەن.

یەکتری بە دژی یاسای چاکسازی تەخوین مەکەن

چاکسازی بە برینی نانی چەند کەسێک ناکرێت کە خێزان و مناڵیان ھەیە، چاکسازی بە شەفافیەتی داھات و گەرانەوەی داھات بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەکرێت.

وەرن ھەموو لایەنەکانی ھەرێم پێکەوە

بێ یەکتری تەخوین کردن بە نانشتیمانی

بێ وەڵام و وەڵامدانەوەی یەکتری

بێ تۆمەت بەخشینەوە بەیەکتری

بێ لێدوان و نوسینی نامەنطقی

بێین و بە دوای چارەسەردا بگەرێین

با بێین و خەونی دوژمنەکانمان بە پەرتەوازەیی کورد لە گۆڕ بنێین.

با بێین و چارەسەری ریشەیی بدۆزینەوە

ھیچ سەخت نیە

ھەزار میل بە یەک ھەنگاو دەست پێدەکات

با دەست پێبکەین

ھەموو پێکەوە......

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif