خوێندنی ساڵی نوێ دواخرا

ليست هناك تعليقات


وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق رایگەیاند، ساڵی نوێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی داهاتوو لە 06-12-2020 دەستپێدەکات و لە 22-07-2021 کۆتایی دێت.

بەپێی راگەیێنراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە ئەمڕۆ شەممە 27-06-2020 بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، وەرزی یەکەمی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2020 - 2021 لە رۆژی 06-12-2020 دەستپێدەکات و لە 18-03-2021 کۆتایی دێت. 

هەروەها وەرزی دووەمی خوێندن لە 11-04-2020 دەستپێدەکات و لە 22-07-2021 کۆتایی دێت. 

حەیدەر عەبودی، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە تەندروستییەی کە بەهۆی کۆرۆناوە لە عێراق دروستبووە کارکردن بە سیستەمی ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێت و هەموو بەشەکان دەگرێتەوە، جگە لە بەشە پزیشکییەکان و ئەندازیارییەکان و بەشە پراکتیکییەکان. 


حەیدەر عەبودی، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند بوو کە بە لەبەرچاوگرتنی رێوشوێنەکانی سەلامەتیی خۆپارێزی و پابەندبوون بە تەواوکردنی ئەمساڵی خوێندن 2019-2020 ، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان و میکانیزمی ئەنجامدانی رادەگەیێنێت و روونیکردەوە کە 26-07-2020 تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی وەرزی دووەم دەستپێدەکات و 13-08-2020 کۆتایی دێت. 

تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی یەکەم بۆ وەرزی یەکەمی خوێندن لە 14-09-2020 دەستێپدەکات و لە 08-10-2020 تێپەڕناکات. دواتریش تاقیکردنەوەی خولی دووەمی وەرزی یەکەم و دووەم لە 12-11-2020 ئەنجام دەدرێت.

هاوکات ئاماژەی بەوەکردووە، میکانیزمی تاقیکردنەوەکان بە ماڵپەری ئەلیکترۆنی یان بەرنامەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان هەر میکانیزمێکی ئەلیکترۆنی گونجاو دەبێت کە بەش یان لقە زانستییەکان بڕیاری لەسەر دەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا رەچاوی ئەوە دەکرێت کە سیستمی خوێندن لە زانکۆکان جۆراوجۆرن (وەرزی، ساڵانە، بڕیاردەرەکان، تەواوکاری)، ئەنجوومەنی گرووپی کۆلیژە پزیشکییەکان دەسەڵاتیان پێدەدرێت بۆ ئەوەی میکانیزم و کاتی گونجاو بۆ وانە پراکتیکییەکان دابنێن. 



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif