یەكەم پەرستار بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ليست هناك تعليقات


سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بە رووداوی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە پەرستار کەوسەر تەها لە نەخۆشخانەی شەھید ئاسۆ بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ھاوژین عوسمان دەڵێت، پەرستارەکە کارمەندی نەخۆشخانەی شەھید ھێمن بووە کە تایبەتە بە کۆرۆنا و ھەفتەی رابردوو لە دەوام بووە لە نەخۆشخانە و ھەر لەوێ تووشی کۆرۆنا بووە. 

سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی دەشڵێت، بەھۆی ناجێگیری تەندروستییەوە ئەمڕۆ گواستراوەتەوە بۆ بەشی چاودێری وردی نەخۆشخانەی شەھید ئاسۆ، دوای دوو کاژێر مانەوەی لەوێ گیانی لەدەستداوە.

کەوسەر تەھا ئیبراهیم لەدایکبووی 1972ـە و خەڵکی شاری سلێمانییە.

ئەمڕۆ دووشەممە 22-06-2020، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 299 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و گوتیشی، لە 24 کاژێری رابردوودا هەشت کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە سێ کەسیان لە هەولێر، سێ کەس لە سلێمانی و دوو کەسەکەی دیکەش لە دەڤەری گەرمیان گیانیان لەدەستداوە. 

ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 119 کەس، 99 کەس لە سلێمانی، 18 کەس لە هەولێر و دوو کەسەکەی دیکەش لە هەڵەبجە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوتەی بەرپرسانی تەندروستیی سلێمانی، دۆخی بەشێک لە تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکە ناجێگیرە. هەروەها بەردەوام بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی رێنمایی دەدەنە هاووڵاتیان کە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif