كاندیدە بەهێزەكە و ڕكابەری دۆناڵد ترامپ بناسە

ليست هناك تعليقات


جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، توانیویەتی دەنگی ئەو نوێنەرانە بەدەستبهێنێت کە بۆ بوونە بەربژێری پارتی دیموکرات بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا پێویستی بووە و هەربۆیە لە هەڵبژاردنی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا رکابەری دۆناڵد ترەمپ دەبێت. 

جۆ بایدن لە توویتێکدا نووسیویەتی "خەڵکینە، ئەمشەو توانیمان دەنگی 1991 نوێنەر تەواوبکەین کە بۆ بوونە بەربژێری دیموکراتەکان پێویست بوو". ئاماژەی بەوەشکرد، پلانی ئەوەی هەیە تەواوی کاتی خۆی تەرخانبکات بۆئەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی داهاتوودا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. 

بوونی بایدن بە بەربژێری پارتی دیموکرات لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێک خۆپێشاندان بەرامبەر کوشتنی هاووڵاتییەکی رەشپێست لە چەندین شاری ئەمریکا بەڕێوەچوو و دۆناڵد ترەمپیش هەڕەشەی بەکارهێنانی سوپای وڵاتی بەرامبەر خۆپێشاندەران کرد.

بایدن لەبارەی ئەو بابەتە قسەیکرد و گوتی، "ئێستا لە مێژووی ئەمریکادا کاتێکی سەختە و سیاسەتی توڕەییانە و جیاکارانەی دۆناڵد ترەمپیش وەڵام نییە. ئەم وڵاتە داوای سەرکردایەتی دەکات؛ سەرکردایەتییەک کە بتوانێت یەکمان بخات و لە دەوری یەک کۆمان بکاتەوە". 

بایدنی تەمەن 77 ساڵ بەڵینیدا چارەسەری "سیستماتیکی رەگەزپەرستیانە" بکات، ئەگەر ببێتە سەرۆکی ئەمریکا. بایدن لەو بارەوە گوتی، "پێویستیمان بە دادپەروەریی یەکسان و دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو ئەمریکییەکانە. پێویستمان بە سەرۆکێکە کە چارەسەری برینەکانی بەلاوە گرنگ بێت". 

لە سەرەتای تشرینی دووەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و بەگوێرەی ئەو راپرسیانەی لە رۆژانی رابردوودا ئەنجامدراون، پاڵپشتی دەنگدەران لە جۆ بایدن لە پاڵپشتی دەنگدەران لە ترەمپ زیاترە. 

بەڵام ئەم راپرسیانە نابنە پێوەر، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هێشتا پێنج مانگی بۆ هەڵبژاردنەکە ماوە و دەکرێت لەم ماوەیەدا زۆر شت لە بەرژەوەندی ترەمپ رووبدەن، لەوانەش نەمانی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاری. لە هەمانکاتدا، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا دەنگ لەسەر بنچینەی ویلایەتەکان گرنگە، نەوەک دەنگ لە سەر بنچینەی سەرانسەری وڵات. 

پرۆفایلی جۆ بایدن:

- جۆزیڤ رۆبینێت بایدن 

- سیاسەتڤانێکی ئەمریکییە 

- ساڵی 1942 لە پێنسلڤانیا لەدایکبووە 

- 20ی کانوونی دووەمی 2009 تاوەکو 20ی کانوونی دووەمی 2017 جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو 

- 1973 تاوەکو 2009 سیناتۆری ئەمریکا بوو 

- 1987-1995 سەرۆکی لیژنەی دادی ئەنجوومەنی پیران بووە 

- 2007-2009 سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیران بووە 

- ژیانی هاوژینی پێکهێناوە




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif