کوردەکان ترسنۆکن، وای وت

ليست هناك تعليقات

فارس نەورۆڵی
-
کتێبەکەی جۆن بۆڵتن ( ژوری ڕوداوەکان ) لەئاستی جیھاندا ھەرایەکی میدیای لێکەوتەوە، لەکوردستانیش لەئاستی جیاجیادا قسەی لەسەر کرا، ھەر چەندە کتێبەکەم نەخوێندوەتەوە، بەڵام ھاوڕێ یەکم لەدەرەوە، دوجارخوێندبویەوە ، لەڕێگای تەلەفۆن، نیوکاتژمێر، گفتوگۆمان لەسەرکرد، بۆیەلێرەدا قسەلەسەرکتێبەکەناکەم تەنھاقسە لەسەر ڕستە یە کی ناو کتێبە کە دە کەم کە ترامپ وتویەتی ( کوردە کان ترسنۆکن ،ھەڵدێن) چەمکی ترسنۆک لەبەرامبەر چەمکی بوێرییە، بوێریش واتە فەزیلەت بەھەرجۆرێ بێت، نابێ ئەم قسەی ترامپ توڕەمان کات، بەڵک ودەبێ تێڕابمێنین، لەلا یەکی دیکەوە دەکرێ ترامپ مێژوی کوردی نەخوێندبێتەوە، تەنھا شەڕی داعش و ڕوداوە کانی ١٦ ی ئۆکتۆبەر بنەمای قسەکەی ترمپ بێت ، ھەمو قسە یەکیش دەکرێ بەدوانەوەریگرین چاک و خراپ، بۆیە دە بێ قسەکانی ترمپ واوەرگرین لەلایەک وەک ڕاستی، لەلایەکەوە ،وەک چەوتی و نەشارەزای لەمێژووی کورد لەم ناوچەیەدا،

بەڵام ئەگەر کورد بایی ئەوەندە لۆبی ھەبوایە، لەئەمریکا دەیتوانی لەڕێگای ناوەندەکانی سیاسیی، میدیای، فیکری یەکانی ئەمریکاوە بۆترامپ یان ڕاستکردایەتەوە کەکورد ٢ ھەزار ساڵە لەم ناوچەیە، شەڕی بونی دەکەن، بەڵام کورد شەڕی بونی بردوەتەوەو میللەتی ڕەسەنی ئەم ناوچەیەیە ،لەھەمان کاتدا دەبێ بیربکەینەوە وتێبگەین کەترسنۆکی تەنھا ھەڵھاتن نیە لەشەڕدا دەبێ بزانین ھۆکارەکانی ترسنۆککردنی نەتەوەیەک چییە، لەڕاستی دا ھۆکارگەلێک ھەن کەلەسەر ئاستی گشتی ببێتە ھۆی ترساندنی نەتەوەیەک کەزۆرجار بێ باوەڕی دەبێتە ھۆی ترساندن یان ترسنۆکی نەتەوە، ئەم ھۆکارانە بەشێکن لە ھۆکاری دروست کردنی فەزای ترس بۆ نەتەوە، کەبریتین لە ھۆکاری (مێژووی ، ناعەدالەتی ، نا پاکی لەوڵات ، ناتەبای ) ھەموئەمانە بەدرێژای مێژوو لەناوکورددا ھەبوە وتائیستاش ھەیە، ئەم ھۆکارانە ھەم بۆخۆی ترسنۆکیەو ھەم ترسنۆکی بەرھەم دەھێنن چونکە بێمتمانەی و بێ باوەڕی درو ست دە کە ن، بۆتێگەشتن لەم حاڵەتانەو تێگەشتن لەم کتێبە، دەبو ناوەندی توێژینەوەی نیشتیمانیمان ھەبوایە، بۆئەوەی لەسەری ڕاوە ستین و سیاسەتی خۆمانی لەسەر ئاستی دبلۆماسی لەسەر داڕێژینەوە، لەسەرئاستی کۆمەڵایەتی و پەروەردەی ڕایچڵە کاندینایە، کەواتە نابێ بەھەڵچون وسۆز بیخوێنینەوە، ناشکرێ سەرزەنشتی ترامپ بکەین ، چونکە ڕاستگۆیانە سیاسەتی وڵاتەکەی خستوەتەڕوو، کەبەدوای بەرژەوەندی وقازانج دا دەگەڕێن،

لێرەدا دەبێ ئێمە لەوکۆدانەتێبگەین و مامەڵە لەگەڵ ئەمریکادا بکەین وەک ئەوەی دەیانەوێ بەمەرجێ بتوانین، بەرژەوەندی کورد لەچوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی ئەواندا جێ کەینەوە، چونکەسیاسەت دیوەکەی دیکەی بەرژەوەندی ئابورییە، بۆیە دەبێ تێبگەین ودوانەکەوین لەگۆڕانکارییەکان، چونکە جیھان سەرقاڵی داڕشتنی سیستمێکی دیکەیە بۆجیھان، کەبتوانێ بۆسەدەیەکی دیکە سیاسەتی جیھانی ڕێکخاتەوە، ئەگەرکورد بەپەلە خۆی کۆنەکاتەوەو لە میحوەری ھێزێکی گەورەی جیھانی دا بەرژەووندییەکانی جێگیر نەکا، ئەوا بۆسەدەیەکی دیکە دوادەکەوێ، بۆتێگەشتن لە سیاسەتی ئەمریکاو دۆزینەوەی خۆمان لەوسیاسەتەدا و تێگەشتنمان لەوتێگەشتنەی ئەمریکا کەبۆکورد ھەیەتی ، تەنھا لەم کتێبەوە ناگەینەدەرەنجام، بە ڵکودەبێ ڕۆشنبیرو سیاسی کورد بگەڕێنەوە بۆکتێبە کا نی،بیرە وەری دوێنێی دروست کەرانی بڕیار لە ئەمریکا، دەبێ بگە ڕێینەوە بۆ بیرەوەرییەکانی کیسنجەر و بژاردەکانی ھیلاری کلنتۆن وەزیری دەرە وەی پێشوو، بیرەوەرییەکانی ڕۆبەرت گیتس وەزیری بەرگری و بەرپرسی ھەواڵگری ناوە ندی ئەمریکا ، دواتر ژوری ڕوداوەکانی جۆن بۆڵتن بخوێنینەوە، چونکە ئەم بیرەوەرییانە ھی سەر دەمی جیاوازن و کەسایەتی جیاوازی کاریگەرنوسیونی، کەواتەلەخوێندنەوەوڕاڤەکردنی ئەوچوار بیرەوەرییەی چوارکەسی دیاری ئەمریکا، ئەگەربە ئەقڵی کراوەو ستراتیج وبەنەفەسی ھێزی نەرم بخوێنرێتەوە، دەتوانین دەرەنجامێکی لێ بەدەس بێنین بۆدانانی بناغەیەکی نوێ بۆپەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا، بەڕەچاوکردنی ھاوسەنگی دۆخی ناوچەکە، دواترمەسە لە ی تر سنۆکی یان بوێری کورد،دەرە نجام دۆڕان و بردنەوە ، ترسنۆکی و بوێری ،ھە ر نە تە وە یەك دیاری دەکات چونکە مێژو لەبەر ژەوە ندی براوە کان، قسە دەکات، ئەگەر کورد لەم قۆناغە دا توانی خۆی کۆکاتەوە و بەسەرکەوتوی، لێی دەرچوو، ئەوا سەرۆکە کانی دا ھاتوی ئە مەیکا ، دەڵێن کورد نەتەوە یەکی ڕەسەن و قارە مانن، خۆ ئە گەر لەم گۆڕانکارییانەدا نەتوانین بچینە مێژوی نوێی جیھان و ھەر لەدەرەوەی مێژوو بمێنینەوە، دەبێ چاوەڕێ بین دوا ی ترمپ بزانین سەرۆکی نوێ چیمان پێ دەڵێ


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif