سێ كەسیتر بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ليست هناك تعليقات


سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: سێ تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە گیانیان لەدەستدا. 

بە گیان لەدەستدانی ئەو سێ تووشبووەی کۆرۆنا، ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 33 کەس، کە 29 یان لە سلێمانین و چوار کەسەکەی دیکەش لە هەولێرن. 

بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا هەزار و 709 کەس تووشی کۆرۆنا بوون. لەو ژمارەیەش 551 کەس چارەسەرکراون. ئێستا هەزار و 128 کەس ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە. 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif