باشترین خۆراکەکان بۆ زیادکردنی شیری دایک

ليست هناك تعليقات



گومانی تێدانییە کە دایک پێویستی بە خواردنی تەندروست هەیە بۆ ئەوەی شیری زیادبێت و بتوانێت کۆرپەکەی بەشیری خۆی تێربکات بەشێوەیەکی تەندروست، بەڵام رەنگە زۆری و کەمی شیر دایکێکەوە بۆ دایکێکی دیکە جیاواز بێت.

ئەو خانمانەی هەست بەوەدەکەن کە شیری خۆیان کەمە و دەیانەوێت زیاد بێت لەپێناو تەندروستی کۆرپەکەیان پێویستە خواردنی تەندروستبخۆن، دکتۆر جوانە نزار حەمە، باشترین خۆراکەکانی بڵاوکردوەتەوە.

ئاو
رۆلێکی گرنگی هەیە لە زیادکردنی شیری دایک، پێویستە رۆژانە 3 لیتر ئاو بخورێتەوە واتە نزیکەی ٨ پەرداخ. 

سیر
لە وانەیە زۆرێکمان حەزمان لە بۆنی سیر نەبێت بەلام لە راستیدا سیر رۆڵێکی سەرەکی هەیە بۆ زیادکردنی شیری دایک، دەتوانرێت لە ناو خواردندا بەکاربێت یاخود وەکو حەب بخورێت. 

خورما
خواردنی خورما سودێکی یەکجار زۆری هەیە بۆ زیادکردنی شیری دایک.

نیسک
بەتايبەتى نيسكى سور، نەک بەتەنها شیری دایک زۆر دەکات، بەڵکو رێژەیەکی بەرز ئاسنی تێدایە.

سەوزە و میوە
سەوزەى سەوز وەك پاقلە، سپێناخ و نێركەپياز سەرچاوەيەكى نايابى كانزا و ڤيتامينن، وە هەروەها خواردنی میوەش بەگشتی.

سەوزەی رەنگ سور
وەکو گێزەر، چەوەنەر و پەتاتەی شیرین کە برێکی زۆر ئاسنیان تێدایە دەتوانرێت بەفرێشی لە ناو زەلاتەدا یان بەکوڵاوی لە شۆربادا بخورێت. 

چەرەسات و میوەی وشککراو
بوندق، بادەم، گوێز، کاژۆ، هەنجیر، قەیسی، هەڵوژە و مێوژدا تیکەڵاو بکرێت و رۆژانە برێکی لێبخورێت.

شۆفان
شۆفان سەرچاوەيەكى مەزنى ئاسنە، كالسيۆم و ريشاڵ کەیارمەتی زیادکردنی شیری دایک دەدات. 

زەیت و كەرە
بەکارهێنان و خواردنی زەیتی زەیتون، بادەم، تۆوی کەتان، کونجی، گوێزى هيندى و کەرە کە لە شیر دروست بکرێت زۆر سودمەندن.

بەهارات
خواردنی باهارات وەکو زیرە و کونجی، وە كونجى سەرچاوەيێكى نايابى كالسيۆمە.

سەوزە
شویت، کەرەوز، رەیحانە، مەعدەنوس و نەعنا دەورێکی باڵایان هەیە لە زیادکردنی شیری دایک. 

شیر
شیر و بەروبوماکانی شیر رێژەیەکی زۆر کالسیۆمیان تێدایە پێویستە رۆژانە بخورێت بۆ بەدەستهێنانی لەشێکی تەندروست.

 Xendan


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif