تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەدرێتەپاڵ و سکاڵای لەسەر تۆماردەکرێت

ليست هناك تعليقات


گۆرانیبێژ و راپەری ئەمریکی جەستن بیبەر، لەلایەن دو هەواداریەوە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی دەستدریژی سێکسی کردوەتەسەریان و داوای یاسایی لەسەر تۆماردەکەن.

دانیەڵ، یەکێکە لەو هەوادارانەی خۆی بەقوربانی دەزانێت، لەتویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، جەستن بیبەری تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، "9ی مارسی 2014 بو، پیاوێک هات بۆلای من و هاوڕێکەم و وتی ئەگەر دەتانەوێت دەتوانن جەستن بیبەر ببینن، بێگومان ئێمەش وتمان بەڵێ دەمانەوێت بیبینین".

وتیشی، "من و هاوڕێکەم رۆیشتین بۆ هۆتێلێک لە ئۆستن، من چومە ئەو ژورەی جەستن بیبەری لێبو، جەستن دەستدرێژی سێکسی کردە سەرم، ناچاریکردم کە هیچ شتێک بە هیچ کەسێک نەڵێم، ئەگەرنا توشی کێشەی یاسایی جدی دەبم".

ئەو خانمە باسیلەوەشکرد هەڕەشەکانی جەستن وایکرد لەو ماوەیەی پێشو بێدەنگ بێت، بەڵام چیتر نایشارێتەوە و داوایی یاسایی تۆماردەکات.

دوای بڵاوبونەوەی ئەم تویتەی دانیەڵ، کۆدی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرکەوت و وتی، "بەتەواوی باوەڕ بە دانیەڵ دەکەم، منیش لەلایەن جەستنەوە لە ساڵی 2015 دەستدرێژی سێکسیم کراوەتە سەر".

پاش ئەوەی ئەم تۆمەتانە بەخێرایی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەوە، جەستن بیبەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هاتە دەنگ، ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە و وتی، "من بەگشتی وەڵامی ئەو دەنگۆیانە نادەمەوە کە لەسەر من بڵاودەکرێتەوە، بەڵام دوای ئەوە قسە لەسەر تیمەکەم و ژنەکەم دەکرێت و ناتوانم لێی بێدەنگ بم".

راشیگەیاند، "پروپاگەندەکان هەر پروپاگەندەن و گرنگ نین، بەڵام دەستدرێژی سێکسی شتێکە ناتوانم بەگرنگ وەرینەگرم، سەرەتا ویستم بەخێرایی وەڵام بدەمەوە، بەڵام دەمەوێت راستیەکان کۆبکەمەوە و پاشان بە فەرمی لێدوان دەدەم".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif