تەنها وەزارەتی تەندروستی بۆی هەیە ئاماری كۆرۆنا ڕاگەیەنێ

ليست هناك تعليقات


مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە تەنیا وەزارەتی تەندروستی عێراق دەسەڵاتی راگەیاندنی دۆخ و تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە. 

رۆژانە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە، هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە ئامارەکان بڵاودەکاتەوە، وێڕای ئەوەی لە پارێزگاکانی عێراقیش رۆژانە ژمارەی تووشبووان بڵاودەکەنەوە. 

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا260 کەس تووشی کۆرۆنا بوونە، 46 تووشبوو چاکبوونەتەوە، 10 کەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە. 

هەر بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 6439 کەس، 3156 نەخۆش چاکبوونەتەوە و 205 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif