خاتو د. ئاناهیتا قەباییان، هونەرمەندی کوردی کرماشان خەڵاتی کولتورو هونەری فەرەنساو هێمای سوارچاک-ی ٢٠٢٠ پێبەخشرا.
شاهین کەریمی: د. ئاناهیتا دامەزرێنەرو بەرێوەبەری گەلەری ڕێگەی ئاوریشمە لەتارانو بەهۆی بیست ساڵ کاری وێنەگریی هونەریو گواستنەوەی بۆ کولتورەکانی دیکە ئەم خەڵاتەی پێبەخشرا.
پاش هونەرمەند شەهرامی نازری، خاتوو ئاناهیتا دووهەم کوردە ئەبێتە براوەی ئەم خەڵاتە.
خاتو ئاناهیتا هەڵگری بڕوانامەی دۆکتۆرا لەبواری مێژوو ماستەرە لەکۆمپیوتەرو زانستی کۆمەڵایەتی لەوڵاتی فەرەنسا.
پێشتر چەندین هونەرمەندو نوسەری ناوداری ئێران ئەم خەلاتەیان پێبەخشراوە، وەک "محەمەد رەزا شەجەریان، عەباس کیارۆستەمی، داریوش شایگان، موحسین مخملباف، اصغر فەرهادی".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق