د.علی قرداخی لە بارەی نوێژی جەژنەوە چی دەڵێت؟

ليست هناك تعليقات


ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان رایگەیاند، لە کاتێکدا بە گوێرەی رێکارە خۆپارێزییەکان بەرامبەر کۆرۆنا ناتوانرێت نوێژی جەژنی رەمەزان لە مزگەوتەکاندا ئەنجامبدرێت، بۆیە باشتروایە نوێژی جەژن بە کۆمەڵ لە ماڵەوە ئەنجام بدرێت.

عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە سەردەمی بڵاوبونەوەی کۆرۆنادا کە لە مزگەوته‌كان قەدەغەکراوە، لە روانگەی ئاینی ئیسلامەوە ئاسانکاری لەم پرسەدا کراوە و نوێژخوێنان دەتوانن نوێژی جەژن بە کۆمەڵ لە ماڵەوە ئەنجام بدەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بە گوێرەی بۆچونی ژمارەیەکی زۆر لە فوقەهای ئیسلام، پرسی ئەنجامدانی نوێژی جەژن ئاسانکاری باشی تێداکراوە، چونکە موسڵمانان دەتوانن بەتەنها یان بە کۆمەڵ نوێژی جەژن ئەنجام بدەن.

دەقی راگەیەنراوەکە:

بسم الله الرّحمن الرّحیم
حوكمی شەرعی نوێژی جەژن لە حاڵەتی هەبوونی بەڵای كۆرۆنا (كۆڤید -19)
پرسیاری زۆر دەكرێ‌ دەربارەی چۆنێتی ئەنجامدانی نوێژی جەژن لەو وڵاتانەدا كە هێشتا مزگەوتەكانی بەهۆی ترس لە بڵاوبوونەوەی بەڵای كۆرۆناوە داخراون و نوێژیان تێدا ئەنجام نادرێ‌.

وەڵامەكە ئەمەیە:

سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە درود و صەڵەوات لەسەر پێغەمبەری خوا و لەسەر خانەوادەو هاوەڵانی و شوێنكەوتووانی، پاشان:

یەكەم: بەدڵنیایی كە نوێژی هەردوو جەژنەكە (رەمەزان و قوربان) لای زۆرینەی فیقهناسان سوننەتێكی موئەككەدە، لەنێویشیاندا مالیكی و شافیعییەكان، بەڵام فیقهناسانی حەنەفی وادەبینن كە واجبە، ئەمەش پلەیەكی باڵاتری هەیە لە سوننەتێك كە كردنی ویستراوەو زۆرباشە (مستحبە)، پلەی لە خوار فەرزەوەیە. حەنبەلییەكان وادەبینن فەرزی كیفایەیە، واتە ئەگەر هەندێ‌ كەس هەستن بە ئەنجامدانی ئیتر فەرزەكە لە سەرشانی خەڵكانی تر نامێنێ‌(1)

نوێژی هەردوو جەژنەكە لە سروت و پەرستشە گەورەكانی ئیسلامن، هەمووان پیاوان و ئافرەتان بەشداردەبن، تەنانەت ئەو ئافرەتانەش كە لە حاڵەتی سوڕی مانگانەدان بۆیان هەیە بەشداری بكەن تیایدا..(2)

كاتەكەی: لەدوای هەڵاتنی خۆرە لە رۆژی جەژن و بەرزبوونەی بەڕادەی (ڕم)ێك، یان دوو (ڕم)، واتە دوای 15 خولەك لە هەڵاتنی خۆر، كاتی تەواوبوونی ماوەكەشی بە 20 خولەكە لەپێش كاتی نوێژی نیوەڕۆ، ئەگەر هاتوو كاتەكەشی تێپەڕی بێت ئەوا دروستە بە كۆمەڵ یان تاك تاك ئەنجامبدرێ‌.

شوێنەكەی: هەموو شوێنێكی پاكوخاوێن نوێژی تێدا دەكرێ‌ ئیتر مزگەوت بێت یان هەر شوێنێكیتر.

چۆنێتی ئەنجامدانی:

فیقهناسانی حەنەفی و حەنبەلی دەڵێن واجبە كە دەبێ‌ نوێژی جەژن بەكۆمەڵ ئەنجامبدرێ‌، لای مەزهەبەكانی تریش بە تاك دەكرێ‌، ركاتی یەكەم بە حەوت الله أكبر (یان كەمتر) دەستپێدەكات و ركاتی دووەمیش بە پێنج یان سێ‌ الله أكبر دەستپێدەكات.

چۆنێتی ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە حاڵەتی بوونی بەڵای كۆرۆنا لەو وڵاتانەدا كە هێشتا مزگەوتەكان و شوێنەكانی گردبوونەوە تیایاندا قەدەغەیە:

دەكرێ‌ لە حاڵەتی بوونی ئەم بەڵایەدا نوێژی جەژن لەناو ماڵەكاندا ئەنجامبدرێ‌، باشتر وایەو راستتر دروستترە كە بە كۆمەڵ بكرێ‌، ئەوكات لەنێو ئەو نوێژخوێنانەدا كامیان قورئانخوێندنی باشترە ببێتە پێشنوێژ و نوێژی جەژنیان بۆ بكات، لە ركاتی یەكەمدا لەدوای الله أكبر ی دەستپێكردن شەش الله أكبر دەكات، پاشان سورەتی فاتیحەو سورەتێك دەخوێنێ‌، لە ركاتی دووەمیشدا لە سەرەتاوە پێنج الله أكبر دەكات ئینجا سورەتی فاتیحەو سورەتێك دەخوێنێ‌، دوای تەواوبوونی نوێژەكە وتارێكی كورت و پڕمانا دەخوێنێتەوە.

لە كتێبی پوختەی (الَام) ی مەدەنی فیقهناس كە لە پێشەوا شافیعییەوە دەیگوێزێتەوە هاتووە دەڵێ‌: (نوێژی هەردوو جەژنەكە بە شێوەی تاك لە ماڵەكەیدا دەكات، رێبوار و ئافرەتیش هەروەها.....)، فیقهناسانی مالیكی و حەنبەلیش بەهەمانشێوەیە، كە ئەگەر هاتوو نوێژی جەژنی لەگەڵ ئیمامەكەدا لەدەستچوو ئەوا بۆی هەیە بە كۆمەڵ یان بە تەنها خۆی ئەنجامیبدات، ئیبن قودامە لە كتێبی (المغنی)دا دەڵێ‌: (ئەو خۆی سەرپشكەو ئازادە دەتوانێ‌ بە تەنیا بیكات، دەشتوانێ‌ بە كۆمەڵ نوێژەكە بكات).

بەم پێیە ئەوا سوپاس بۆ خوای گەورە مەسەلەكە فراوانیی و ئاسانكاریی تێدایە، كەواتە قورسی مەكەن لەسەر خۆتان، بۆیە لە حاڵەتی قەدەغەی گردبوونەوەكان و داخستنی مزگەوتەكان باشترە وایە نوێژەكە بە كۆمەڵ لە ماڵەوە ئەنجامبدرێ‌، با هەمووان لە خوای گەورە بپاڕێینەوە ئەم بەڵایە لەسەرمان هەڵبگرێ‌ تا بگەڕێینەوە ناو مزگەوتەكانمان و سروت و پەرستشەكانمان تیایاندا ئەنجامبدەین، اللهم ێ‌مین
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی ێ‌له وصحبە وسلم

نوسینی: ئاتاج بە بەزەیی پەروەردگاری
پ. د. عەلی محیەدین قەرەداغی
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان

1 - سەیری: بدائع الصنائع (1/274-275)، هەروەها الهدایە (1/60)، المجموع للنووی (أ/503)، المغنی لإبن قدامە (2/304)، الإنصاف (3/316)، والموسوعە الفقهیە الكویتیە (27/240) بكرێ‌.
2- سەیری صەحیحی بوخاری فەرموودەی ژمارە (324)، موسلیم فەرموودەی ژمارە (390) بكرێ

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif