حكومەتی هەرێم: مەچە بەپێی داهات ڕێكدەكەینەوە

ليست هناك تعليقات


هەواڵ
-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشنەکردنی مووچە بۆ کەمبوونەوەی داهاتی حکومەت، دابەزینی نەوت و نەناردنی بودجە لەلایەن بەغداوە دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: "هەموو هەڵێک دەدەین پێش جەژن مووچەی هەموو وەزارەتەکان بدەین".

جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا وتی: " دابەزینی نرخی نەوت وایکردووە داهات زۆر کەمببێتەوە و کورتهێنانێکی زۆر لە داهاتی هەرێمی کوردستاندا هەیە".

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لە مانگەکانی داهاتوودا مووچە بەگوێرەی داهات رێکدەخەینەوە. هەر داهاتێکیش لەبەردەستماندا بێت بۆ مووچە تەرخانی دەکەین"

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif