باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا رایدەگەیێنێت لە رۆژی یەکشەممە 17-5-2020 باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکانی تورکیا دەستدەکەن بە وەرگرتنی داواکاریی هاووڵاتیانی عێراقی بۆ وەرگرتنی ڤیزای تورکیا.
لە راگەیێندراوێکدا کە باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا بڵاویکردووەتەوە، ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە کە گەشتەکانی نێوان هەردوو وڵات دەستپێدەکاتەوە قەرەباڵخیی زۆر لەسەر داواکاریی وەرگرتنی ڤیزا دروستنەبێت.
وەرگرتنی ڤیزای تورکیا لە رێگەی کۆمپانیا تایبەتەکانەوە دەبێت و ڤیزاکەش لە پاسپۆرتەکان دەدرێت، ئەوەش دوای ئەوەی پێشتر تورکیا پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی راگرتبوو.
باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، باجی وەرگرتنی ڤیزا 50 دۆلاری ئەمریکی دەبێت بۆ هەر کەسێک، بەڵام تاوەکو بە فەرمی گەشتی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێنەکاتەوە، کە ئێستا بەهۆی رێکارەکانی کۆرۆناوە راوەستاوە، هاووڵاتیان ئەگەر ڤیزاکەش وەربگرن ناتوانن گەشت بکەن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق