دوو موچە دابەش نەكرێ، تاقیكردنەوەكان ئەنجام نادەین

ليست هناك تعليقات

هەواڵ
-
كارگێڕی قوتابخانەكان و بەشێك لە بەرپرسانی پەروەردەو سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سلێمانی گردبونەوەیەكیان ئەنجامداو هەڕەشەی هەڵپەساردنی هەمو كارە پەروەردەییەكان دەكەن لەوانە جێبەجێنەكردنی سەرجەم پڕۆسەی تاقیكردنەوەكان، ئەگەر تاوەكو 1ی حوزەیران دو موچەیان پێ نەدرێت.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە پاركی هەواری شار لەشاری سلێمانی كارگێڕی قوتابخانەكان و بەشێك لە بەرپرسانی پەروەردەو سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و ژمارەیەك لە مامۆستایانی ناڕازی لە گردبونەوەیەكدا چەند داواكارییەكیان خستەڕو.

رایانگەیاند"ئێمە وەك زۆرینەی كارگێڕی قوتابخانەو خوێندنگاكان و بەشێك لە بەرپرسانی پەروەردەو زۆرێك لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی لە پێناو خراپی باری ژیان و گوزەرانمان كە زیاتر لە 50 رۆژە موچە دابەش نەكراوە، ئەم كۆڕو كۆوبنەوەیەمان رێكخست بەمەبەستی خستنەڕوی چەند داواكارییەك كە خۆی لە چاككردنی گوزەران و ژیانی رۆژانەماندا دەبینێتەوە."

داوایان كرد تاوەكو رێكەوتی دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكان كە دەكاتە 01/06/2020، دو موچە دابەشبكرێت.

هەروەك یەكێكی دیكە لە داواكارییەكانیان دابەشكردنی موچەیە بە 30 رۆژ جارێك وەك ئەوەی حكومەت خۆی بەڵێنی دابو و وەزارەتی پەروەردەش بخرێتە وەزارەتی یەكەم لە ریزبەندی دابەشكردنی موچەدا.

هەروەها داوای كردنەوەی ژمارەی بانكی بۆ هەمو مامۆستایان و دیاریكردنی پاشەكەوتەكانیان و دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانیان كردوە لەگەڵ خستنەڕوی چەند داواكارییەكی دیكەدا.

هەروەها وتوشیانە: داواكارین لەماوەی یەك هەفتەدا لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە وەڵاممان بدرێتەوەو لەكاتی جێبەجێنەكردنی ئەو داواكارییانەدا هەڵوێستی توندمان دەبێت و ئەگەر تاوەكو پێش 01/06/2020 وەڵام نەدرێنەوە، ئەوا بڕیاری هەڵپەساردنی هەمو كارە پەروەردەییەكان دەكەین لەوانەی جێبەجێنەكردنی سەرجەم پڕۆسەی تاقیكردنەوەكان.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif