دامەزرێنەری تویتەر سەرجەم سامانەكەی بەخشی

ليست هناك تعليقات


دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هەردوو کۆمپانیای تویتەر و سکوێر، لە پێناو هاریکاریکردنی کەرتی تەندروستیی و پەروەردەی کچاندا، بڕیاریدا دەستبەرداری هەموو سامانەکەی ببێت کە بە ٤.٩ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

جاک دۆرسی، دامەزرێنەری کۆمپانیای تویتەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هەردوو کۆمپانیای تویتەر و سکوێر رایگەیاند، بەنیازە دەستبەرداری هەموو سامانەکەی ببێت لەماوەی ژیانیدا، لەو بارەیەوە دۆرسی بە گۆڤاری "فۆربس"ی راگەیاندووە، "لە ژیاندا هەموو شتەکان پێکەوەبەستراون، بۆیە ئەگەر کەسێک ئازاربچێژێت پێویستە منیش ئازاربچێژم".

لەماوەی قسەکانیدا لە بەرنامەی "یانگ سپیکس" لەسەر ماڵپەری یوتیوب، دۆرسی ئاماژەی بەوەکرد، "دەمەوێت لەوە دڵنیاببمەوە ئەوەی لە توانامدا بێت بیکەم لەپێناو یارمەتیدانی ئەوانیتر لە ڕیگای بەخشینە تاکەکەسییەکانی خۆم و کاروباری کۆمپانیاکانمەوە".

هاوکات، لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٠ دا، دۆرسی بڕی یەک ملیار دۆلار لە پشکەکانی کۆمپانیای "سکوێر"ی تەرخانکرد بۆ کەرتی تەندروستیی و دەستەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.

لە درێژەی کارە خێرخوازییەکانیدا دۆرسی هەستاوە بە بەخشینی بەشێک لە سەرمایەی پشکەکانی کۆمپانیای "سکوێر" بە دامەزراوەی خێرخوازی "ستارت سمۆڵ"، کە هەر خۆی خاوەنێتی، بە مەبەستی هاوکاریکردنی کچان و پەروەردەکردنیان، کە بڕەکەی بە ملیارێک دۆلار دەخەمڵێنرێت و ٪٢٨ی تەواوی ساماناکەیەتی، ئاماژەی بەوەشداوە، لەدوای کۆتاییهاتنی نەخۆشی کۆرۆنا هەڵدەستێت بە بەخشینی تەواوی سامانەکەی کە بڕی ٤.٩ ملیار دۆلارە، بە کەرتەکانی تەندروستیی و پەروەردەکردنی کچان.

لە ماوەی پێشودا، سەرمایەداران هەستان بە بەخشینی بەشێک لە سامانەکانیان بە مەبەستی یارمەتیدانی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لەوانەش جیف بیزۆس خاوەنی ماڵپەڕی ئەمازۆن کە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ بانکە خۆراکییەکانی ئەمریکا تەرخانکرد.

لەلایەکی دیکەوە، مارک زوکەربێرگ دامەزرێنەری فەیسبووک و هاوسەرەکەی رایانگەیاند کە بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلار بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تەرخاندەکەن، بەڵام بەخشینەکەی دۆرسی بە گەورەترین بەخشین دادەنرێت لەسەر ئاستی تاک لە ئەمریکا و سەرانسەری جیهاندا.
و/nrt

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif