لە سلێمانی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی کۆبووەوە و جەختکرایەوە کە پێویستە دەسەڵاتی جێبەجێكردن لە هەرێمی كوردستان بیر لە چارەسەری ریشەیی بژێوی هاووڵاتیان بە گشتی و مووچەخۆران بە تایبەت بكاتەوە. هەردوولاش جەختیان لەسەر دۆستایەتی و برەودان و بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوانیان كردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 30-05-2020 لە سلێمانی سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەیاوەری وەفدێكی باڵای یەكگرتوو سەردانی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد و پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرە و 45ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی کۆبوونەوەکەی نێوانیان، لە دیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەكەكراو جەختیش كرایەوە پێویستە لە پاڵ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی خاك و خەڵكی كوردستان، دەسەڵاتی جێبەجێكردن لە هەرێمی كوردستان بیر لەچارەسەری ریشەیی بژێوی هاووڵاتیان بەگشتی و مووچەخۆران بە تایبەت بكاتەوە، لەگەڵ ئەنجامدانی هەرجۆرە گۆڕانكارییەكیش پێویستە كە هاووڵاتیانی هەژار و كەمدەرامەت زەرەرمەند نەبن.
لە كۆتایی دیدارەكەدا جەخت لەسەر برەودان و بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی هەردوولا كرایەوە.
دەقی راگەیێندراوی کۆبوونەوەی نێوانیان
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 30/5/2020 لە شاری سلێمانی، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری وەفدێكی باڵای یەكگرتوو سەردانی پاڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كردو پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەو 45 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەكە كراو جەختیش كرایەوە پێویستە لە پاڵ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی خاك و خەڵكی كوردستان، دەسەڵاتی جێبەجێكردن لە هەرێمی كوردستان بیر لەچارەسەری ڕیشەیی بژێوی هاوڵاتیان بەگشتی و موچەخۆران بە تایبەت بكاتەوە، لەگەڵ ئەنجامدانی هەرجۆرە گۆڕانكارییەكیش پێویستە كە هاوڵاتیانی هەژارو كەمدەرامەت زەرەرمەند نەبن. لە كۆتای دیدارەكەدا جەخت لەسەر برەودان و بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی هەردولا كرایەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق