شوان عوسمان: لە نێوان من و عێراقیەكدا

ليست هناك تعليقات


شوان عوسمان لە هەژماری تایبەتی خۆی گفتوگۆیەكی بڵاوكردۆتەوە بە ناونیشانی (گفتوگۆی نێوان من و برادەرێکی عەرەب)
و تیایدا دەنوسێت: ئەو عێراقیبوونەی تۆ باسی دەكەیت تاوانێکە پێی بەندکراوین و سزادراوین، بێ ئەوەی ھیچ تاوانێک ئەنجام بدەین.

دەقی نوسینەكەی شوان عوسمان

ئەو: من و تۆ زیاتر لە ١٥ ساڵە ھاوڕێین رۆژێک ھەستمنەکردووە تۆ عێراقی.باشە دەمەوێ بزانم تۆ کوردی یان عێراقی؟
من:ئەوە پرسیار نیە وەڵامە،خۆ تۆ دان بەوە دەنێیت کورد وعێراقی یەک نین !ئەگەر نا چۆن مخەیەرم دەکەی نێوان کورد و عێراقیبوون.
ئەو: باشە کەواتە گەر عێراقی نەبن بۆ بەعێراقی دانراون.
من: ئەو عێرا قیبوونە وەک تاوانێکە پێی بەندکراوین و سزادراوین، بێ ئەوەی ھیچ تاوانێک ئەنجام بدەین.
ئەو:بەڵام ئێوە ھەڵگری رەگەزنامە و پاسپۆرتی عێراقین و لەھەموو وڵاتان بەوە خۆتان دەناسێنن.
من:ئێ خۆ من پێم وتی کە ئێمە بەندکراوین و ھەموو بەندکراوێکیش ژمارە و کۆدی تایبەت بەخۆی ھەیە، ئەوەی ئێمەش ئەو رەگەزنامەیە.
ئەو: لەبەرچی ئێوەی کورد رەگەزپەرستن؟
من: باشە با من پێت بڵێم ،کورد بەھەردوو پرۆسەی ئەنفال وھەڵەبجە لەسەر دەستی ئێوەی عێراقی نزیکەی دوو سەد ھەزاری جینۆسایدکرا،تۆ وایدابنێ ئێمەی کورد ئەو تاوانە بەناحەق لەدژی ئێوەی عێراقی بکردبا و بەھەزاران عەرەبی عێراقیمان زیندەبەچاڵ کردبا لە ناسریە ومیسان وسماوە،ئایا ئێوە لێمان خۆشدەبوون وجارێکی دیکە لەکاتی لێقەومان بەھانامانەوە دەھاتن ؟یان بۆ ئەبەد دەستان ناو دەستی ئێمە دەناوە؟
ئەو :نەخێر
من : ئەوە ئێمە بووین دوای ئەو ھەموو کارەساتەی عێراق  بەسەریھێناین بەشداربووین لەدوبارە بنیادنانەوەی.ئێمەبووین دەرگامان واڵاکرد بۆ ئێوە و ھاوکاریمان کردوون.
ئەو : باشە بۆ تۆڵەی خۆتان نەکردووە کەواتە ؟
من : باشە ئێوە نزیکەی ١٣٠٠ ساڵە لەگەڵ شیعە لەشەڕێکی مەزھەبی وتایفیدان لەسەر ئەوەی ئایا ئیمام عەلی یان ئیمام عمر دەبوو یەکیان پێشتر ببیتە خەلیفە وئیمام ،ھیچ ئەنجامێکی ھەبوو ئەو شەڕە؟
ئەو :نەخێر،ئەی ھۆکار چیە ئێوە خاوەن دەوڵەت نین تاکو ئێستا؟
من:کێشەی کورد لەمێژوودا ئەوەیە ؛ھەرگیز نە رەگەزپەرست بووە نەشۆڤێنی ئەگەرنا ئێستا خاوەن دەوڵەتی خۆمان بووین.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif