كەمال ڕەوف ڕەحیم، لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، ئەوەی لەو لیستەدا ناوی هاتوە تەنها لێكچونی ناوە و ئەو ناوە لە ناوی سیانیدا جیاوازە و بە مەبەست جار جارە گەرمی دەكەنەوە
لە دەقی ڕوونكردنەوەكەی كمال ڕەوف ڕحیم دا هاتوە: بۆئاگادراى هەموو لایەک ناوى لیستەکە (کەمال رەئوف محەمەد) نازانم بەئەنقەستە یان بەهەڵە ئەمەیان کردوە، چونکە من ناوم (کەمال رەئوف رەحیم) ە ، ئەوە پێش دووساڵ لەمەو بەر جارێکى تر ئەم شتەیان بڵاوکردەوەو ئێستا گەرمیان کردەوە، ئەوکاتە رونکردنەوەم لەسەر دا، بەڵام خۆشیەکەى لەوەدایە برادەرێک وتبووى ناوى باپیرى خۆى گۆریوە، کە بەمەرجێک ناوى باوک و باپیر ناگۆردرێت... گەردنى ئەوانەش ئازاد بێت کە بەبێ ئاگایى کۆمێنتى ناشرینیان نووسیووە...
كەمال ڕەوف ڕەحیم، یەكێكە لە نوسەر و ڕۆژنامە نوسەدیارەكانی كوردستان
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق