دەستلەكاركێشانەوەكەی قبوڵكرا

ليست هناك تعليقات


ژینۆ محه‌مه‌د، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی، دوای ئەوەی لە کۆنگرەی چواره‌می حزبه‌كه‌ی بووە ئەندامی سەرکردایەتی، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی ئەنجومەنی پارێزگا کرد.

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئایاری 2020، لەبارەی خستنەڕووی راپۆرتێک لەسەر وردەکاری کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر کەرتی ئابووری و کارگێڕی و تەندروستی کۆبوه‌وە.

لە تەوەرەیەکی تری کۆبوونەوەکەدا دەست لەکارکێشانەوەی ژینۆ محەمەد ئیسماعیل، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەکۆی 23 دەنگ واتە هەموو دەنگی ئامادەبووان، دەست لەکارکێشانەوەکەی پەسەندکرا.

پێشتریش د. میران محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌هۆی وه‌رگرتنی پۆستی لێپرسراوی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی حزبه‌كه‌ی، ده‌ستی له‌ كاری په‌رله‌مانتارییه‌كه‌ی له‌ به‌غدا هه‌ڵگرت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif