ناوی بەربژێرەكانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق

ليست هناك تعليقات


لیستێکی نوێی ناوی بەربژێرەکانی مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بۆ پۆستە وەزارییەکان بڵاوکرایەوە و پۆستی وەزیری دارایی کە بڕیارە بە کورد بدرێت، بە بەتاڵی ماوەتەوە.
 
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە لە میدیاکان بڵاوبووەتەوە، بەڵام بە فەرمی پشتڕاستنەکراوەتەوە، ناوی بەربژێرەکانی مستەفا کازمی بۆ پۆستە وەزارییەکان بەم شێوەیە:
 
- وەزارەتی دەرەوە: د. حارس محەممەد حەسەن،  د.عەبدولکەریم هاشم مستەفا
 
- وەزارەتی ناوخۆ: عەدنان زورفی، فەریق عوسمان غانمی، فەریق نەجیب ساڵحی
 
- وەزارەتی گواستنەوە: جەواد عەبدولڕەزا عەبدولباقی،  ناسر حوسێن بەندەر
 
- وەزارەتی کارەبا: جاسب عەبدولزەهرە یاسین، نزار قەحتان حەسەن جەبر
 
- وەزارەتی نەوت: ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل
 
- وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی: د. کازم هیلان سەهلانی،  هیشام حەسەن زەهەبی
 
- وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانست و تەکنۆلۆژیا: د. نەبیل کازم عەبدولساحب، د.حەسەن نازم
 
- وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان: جاسم محەممەد دویج جابر، مە‌هدی رەشید مەهدی
 
- وزارەتی گەیاندن: ئەرکان شەهاب ئەحمەد،  عەلی مەحموود خەڵەف
 
- وەزارەتی رۆشنبیری و گەشت و گوزار: د.هیشام ساڵح داود
 
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگە: د. عەزام عەبدولڕەزاق قەنبەر ئاغا
 
- وەزارەتی کشتوکاڵ: محەممەد کەریم جاسم، تاڵب جاسم جاسب لفتە عەبدولعەباس
 
- وەزارەتی بەرگری: فەریق جومعە عەناد سەعدون، فەریق فەیسەڵ فەنەر جەربا
 
- وەزارەتی پلاندانان: د.خالد بەتال ئەلنجەم
 
- وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان: ساڵح عەبدوڵڵا ئەلبەدران، مەنهەل عەزیز مەحموود
 
- وەزارەتی لاوان و وەرزش: عەدنان درجال
 
- وەزارەتی بازرگانی: نەوار نەیسەیف جاسم، د.ماهر حەماد جوهان
 
- وەزارەتی پەروەردە: ئیسرا هاشم دەحام، د. فەلاح مەحموود ئەحمەد
 
- وەزارەتی داد: ئەمجەد محەممەد محەممەدئەمین
 
- وەزارەتی دارایی: بەربژێر دیار نییە 
 
- وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکان: نازەنین محەممەد وسو
 
- وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: ئیڤان فایەق یەعکوب، د. سەناء حیکمەت ناسر
 
مستەفا کازمی لە 9ی نیسان بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێردرا، بەپێی ماددەی 76ی دەستووری عێراق، 30 رۆژی لەبەردەستە بۆ ئەوەی کابینەکەی پێشکەشی پەرلەمان بکات و دەنگی لەسەر بدرێت.
 
رۆژی چوارشەممە 29-4-2020 مستەفا كازمی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رایگەیاند: "كارنامەی كابینە وەزارییەكەی رەوانەی پەرلەمان کردووە"، کارنامەکەش لەلایەن محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وەرگیراوە، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات.
 
هاوکات غوزونفه‌ر به‌تیخ، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح بەرووداوی راگەیاندوە، رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە یان پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە کابینەی مستەفا کازمی کۆدەبێتەوە، لەوانەیە لە یەکەم قۆناخی دەنگدان هیچ وەزێرێک بۆ وەزارەتەکانی دارایی، نێوخۆ و بەرگری دەنگیان لەسەر نەدرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif